تیپی‌ وه‌رزشی‌
13/12/2013 نوسەر: bzavpress

تیپی‌ وه‌رزشی‌ " بزاڤ " له‌ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ ده‌سهێنا


 ئه‌مرۆ  تیپی‌ وه‌رزشی‌ "بزاڤ"له‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌دا بوو به‌ میوانی‌ تیپی‌ وه‌رزشی‌ " شەهيد موراد" له‌ هه‌ولێر

 سه‌ره‌تا تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌ ئاست به‌رزی و به‌ هێرش بردنی هه‌ردوولا ده‌ستی پێکرد هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چه‌ند تۆپێکی مه‌ترسیدارییان ئاراسته‌ی گۆڵی‌ یه‌كتر کرد. گیمی‌ یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات


پاشان له‌ گیمی‌ دووه‌م تیپی‌ وه‌رزشی‌ " شەهيد موراد " توانیان له‌ خوله‌كی‌ "50" گۆلێك تۆماربكه‌ن

هه‌روه‌ها  تیپی‌ وه‌رزشی‌ "بزاڤ" توانی‌ چه‌ندین هێرش بكاته‌ سه‌ر تیپی‌ وه‌رزشی‌ قه‌ڵا و له‌ خوله‌كه‌كانی‌ (70 و 90) دوو گۆڵ له‌ لایه‌ن (قادر کەمال و دانا صلاح)تۆماربكه‌ن به‌م ئه‌نجامه‌ش تیپی‌ وه‌رزشی‌ بزاڤ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 2 به‌ 1 یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌