14/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ههوالێكی ناخۆش بۆ هاندهرانی مان یۆنایتد
رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری مان یۆنایتد دووبارە تووشی پێکان هات لە ماسولکەکانی رانی، ئەمجارە بۆ ماوەی یەک مانگ دووردەکەوێتەوە لە یاریگاکان.
ڤان پێرسی لەم وەرزەدا دەناڵێنێت لە دەست پێکانی زۆرەوە، لە ماوەی رابردوو دوو جار تووشی پێکان هات، کە لە هەفتەی رابردوو گەڕایەوە یاری کردن، بەڵام ئەمجارە دووبارە تووشی پێکان هاتەوە و بۆ ماوەی مانگێک ناتوانێت یاری بکات.
داڤید مۆیز راهێنەری یانەی مان یۆنایتد لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی بی بی سی سپۆڕت هەواڵی پێکانی ڤان پێرسی بڵاوکردەوە و گووتی "بەدەخاوە، ئێمە زۆر پێویستمان بە رۆنی و ڤان پێرسی هەیە، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژە هەردوو پێکەوە یاریان نەکردووە