14/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوسه‌رگیرییه‌كی ناته‌واو به‌ڵام دروست
هاوسه‌رگیرییه‌كی ناته‌واو به‌ڵام دروست ... بابه‌تێك بۆ گفتوگۆ
باری ته‌واو و ته‌ندروست له هاوسه‌رگیرییدا پێكه‌وه ژیان و دابین كردنی ته‌واوی پێداویستیه‌كانی ژیان و گوزه‌رانه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه له‌گه‌ڵ بونی سۆز و خۆشه‌ویستیی و ئارامی له نێوان خێزاندا، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌مڕؤماندا و به‌هۆی چه‌ندین هۆكاره‌وه ده‌كرێ هه‌ندێ جار پیاوێك نه‌توانێ ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ بهێنێ به‌رامبه‌ر ئافره‌تێك كه ده‌یه‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات و ئه‌و ئافره‌ته‌ش رازی ده‌بێ به‌و هاوسه‌رگیرییه به‌و كه‌م و كورتیانه‌وه ، بۆ نمونه پیاوێك ناتوانێ خانوی هه‌بێ له‌ماڵی خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی .... ناتوانێ به‌رده‌وام پێكه‌وه بژین له شوێنێكی تر ده‌ژی و ناوه ناوه ده‌رفه‌تی پێكه‌وه بونیان بۆ ده‌ڕه‌خسێ ... ئافره‌ته‌كه‌ش به‌مه رازییه ، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه ... ئه‌م هاوسه‌رگیرییه كه‌لێن و كه‌م و كورتیی تێدایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێی ده‌گه‌م زه‌واجێكی دروسته له رووی شه‌رعییه‌وه به‌ڵام كه‌م و كورته و باری ناچاریی ره‌خساندویه‌تی ... كه‌م نین ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی ده‌كرێ له‌م رێگه‌یه وه به‌شێكی زۆری خواستی دروست و سروشتیانه‌ی خۆیان به‌دی بهێنن و خۆ بپارێزن له‌بارێكی ده‌رونی ناته‌ندروست و رارا كه به شه‌رع و واقع ناته‌واوه ... به‌ڵام له‌هه‌موو باره‌كاندا ده‌بێ مه‌رجه شه‌رعییه‌كانی وه‌كو وه‌لی و شاهێد و گرێبه‌ستی فه‌رمی له ئارادا بێت بۆ پاراستنی ئه‌و ماف و ئه‌ركانه‌ی جێگه‌ی یه‌كڕایی له‌سه‌ر بوه ... ئه‌مه‌ی ده‌ێڵێم باری ته‌ندروست و ته‌واوی هاوسه‌رگیریی و خێزانداری نییه چونكه هه‌ندێ كه‌م و كورتیی تێدایه له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه به‌ڵام چاره‌سه‌رێكیشه بۆ هه‌ندێ بار و ژینگه‌ی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، زه‌واجیش له ئیسلامدا بارێكی كۆمه‌ڵایتی و گرێبه‌ستێی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ی مه‌رجداره و ده‌كرێ بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان له سنورێكدا گۆڕانكاری پێ ببه‌خشن ... ئه‌م دیده‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه ده‌كرێ هه‌ر یه‌ك له پیاوو ئافره‌ت ئاره‌زوو مه‌ندانه له هه‌ندێ مافی خۆیان خۆش بن و ببورن ، له پێناو به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ خواست و مافی تر كه ئه‌گه‌ر نه‌بێ خۆی له‌خۆیدا كه‌م و كورتییه و ده‌كرێ سه‌ری له بارێكی خراپتر و دۆخێكی ناله‌بار تره‌وه ده‌رچێ.... ئه‌مه بۆچونێكه و ده‌مێكه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م هه‌یه، ئه‌گه‌ر به ناته‌واوی ده‌بینن پێم خۆشه بۆچونه‌كانتان ببیستم به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی زانست و توانا ده‌بینن له‌م بواره‌دا ...