هه‌شت ملیۆن دینار و چه‌ند ئامێرێكی لاپ‌تۆپ و زێڕیشی دزیوە..
نووسینگەی شەقڵاوەی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئاشكرای كرد، دوای سەرهەڵدانی چەند دیاردەیەکی دزیکردن لە ماڵان لە قەزای شەقڵاوە، نووسینگەكهیان دۆسیەی ڵێکۆڵینەوەی بۆ ئەم تاوانە کردەوە و به‌دواداچوونی بۆ ڕووداوه‌كه كرد.
له‌م باره‌یه‌وه ئەفسەری نووسینگەی نه‌هێشتنی تاوانی شەقڵاوە نەقیب ئیسماعیل عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەم حاڵەتانە، لیژنەیەکی ڵێکۆڵینەوەیان پێکهێناوه بە سەرپەرشتیی خۆی و چەند کارمەندێک پاش ڵێکۆڵینەوەیەکی ورد و بە ماوەیەکی کەم توانیویانه بگەنە ئەنجام و تۆمەتبارەکە بە ناوی (م.س.ع) لە دایکبووی (1993) دەستگیر بکەن کە بە رەگەز سوورییە و لە هۆتێلێک لە شەقڵاوە کاری کردووە.
گوتیشی: دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکانیدا نا کە هەڵساوە بە دزیکردن لە (6) ماڵ کە و به بڕی (8) ملیۆن دینار و چه‌ند ئامێرێكی لاپ‌تۆپ و زێڕیشی دزیوە.
نەقیب ئیسماعیل ڕوونیشی كرده‌وه كه پەڕاوی ڵێکۆڵینەوە بۆ ئەم تاوانە كراوه‌ته‌وه و دادوەری ڵێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە راگیرکردنی بەپێی ماددەی (443_444) لە یاسای سزادان و تائێستاش ڵێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
[email protected]
ئومێد پشده‌ری
07504302755