15/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رمینیا 92 تۆن په‌تاته‌ى رزیو ره‌وانه‌ى كوردستان ده‌كات
نه‌بوونى چاودێرى له‌سه‌ر كاڵاكان له ئێران وایكرد، نزیكه‌ى 100 تۆن په‌تاته‌ى كرمى و ڕزیو بگاته سنوورى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام دواى پشكنین رێگرى له هاورده‌كردنى په‌تاته‌كان بۆ بازاڕه‌كانى كوردستان كرا.
مه‌سعود باتێلى، به‌رپرسى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران رايگه‌ياند: هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن بنكه‌ى گه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌مان دواى پشكنین و به‌دواداچوون توانیان رێگرى بكه‌ن له هاورده‌كردنى 92 تۆن په‌تاته له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان’.
مه‌سعود ئه‌حمه‌د هۆكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و رێژه زۆره‌ى په‌تاته‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ بوونى كرمێكى مه‌ترسیدار له‌ناو په‌تاته‌كان و ئاماژه‌یدا: دواى پشكنین ده‌ركه‌وت كه ته‌واوى په‌تاته‌كان جۆره حهشهراتێكى تێدایه‌و بۆ خواردن ناشێت كه به مێروله‌ى كۆڵۆرادۆ ناسراوه، دواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كان ته‌واوى په‌تاته‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه سنوورى ئێران و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتى ئه‌رمینیا، چونكه كاڵاكه له‌وێ هاورده كرابوو.