15/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باڵا به‌رزه‌كان كه‌متر توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات، ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان به‌رزه، كه‌متر توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان نزمه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زانا له سه‌نته‌ری پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باڵایان به‌رزه، رێژه‌ی نیشتنی كالیسیۆم، له‌ناو بۆریه‌كانی دڵیان‌دا كه‌مه و به‌و شێوه‌یه‌ش، ده‌ماره‌كانی دڵی كه‌سانی باڵا به‌رز، كه‌متر ره‌ق ده‌بێت كه هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشی دڵ. مایكل میدیما،
یه‌كێك له پزیشكانی به‌شدار له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، رایگه‌یاند: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر سێ هه‌زار هاوڵاتی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌و بۆمان ده‌ركه‌وتوه، رێژه‌ی نیشتنی كالیسۆم له ده‌ماره‌كانی دڵی كه‌سانی باڵابه‌رز به رێژه‌ی سێ یه‌ك كه‌متره.