15/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مانگرتنی سەرتاسەری لە بەنگلادش
حزبی جەماعەی ئیسلامی لە بەنگلادش رایگەیاند ئەمڕۆ لە سەراپای وڵاتدا خۆپیشان و مانگرتنی سەرتاسەریی دەست پێدەکەن.
موتیعور رەحمانی، گوتەبێژی حزبی جەماعەی ئیسلامی لە بەنگلادش رايگهياند: خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەنگلادش زۆر ھەستیار دەبێ."
رەحمانی ووتى: بەھۆی شەڕ و تێھەڵچوونی نێوان پۆلیس و خەڵکی ناڕازی بە لە سێدارەدانی عەبدولقادر مەلا، ١٠ کەس کوژراون کە حەوتیان سەر بە جەماعەی ئیسلامین. لەمبارەیەوە گوتی:" حکومەت زۆر بێ بەزەییانە روو بەڕووی خەڵکی ناڕازی دەبێتەوە. پێدەچێ حکومەت سەرکردەکانمان دەستگیر بکا."
گرژیی و ئاڵۆزیی پێش ھەڵبژاردن
لەگەڵ لە سێدارەدانی عەبدوڵقادر مەلا، لە سەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتەدا گرژیی وئاڵۆزیی تەشەنەی سەندووە. ئەمە لەکاتێکدا وا بڕیارە رۆژی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێ.
لەماوەی ٢ رۆژی رابردوودا بەھۆی گرژیی و ئاڵۆزیەکانەوە نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندانی دیکە دەستگیر کراون