هەرێمی كیوبیك پۆشاكی ئیسلامی لە شوێنی كار قەدەغە دەكات
15/12/2013 نوسەر: bzavpress

هەرێمی كیوبیك پۆشاكی ئیسلامی لە شوێنی كار قەدەغە دەكات


پڕۆژە بڕیارێكی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كیوبیك لە كەنەدا سەبارەت بە قەدەغەكردنی پۆشینی جلوبەرگی ئاینی و بە تایبەت پۆشاكی ئیسلامی لە شوێنی كاركردن كە مانگی رابردوو گەڵاڵە كرا،

 بووەتە جێی گفتوگۆیەكی گەرم لە سەرتاسەری ئەو هەرێمە. هەندێك لە ژنانی موسڵمان رەخنەی توندیان لە بڕیارەكە گرت كە پێیانوایە بۆ كردنە ئامانجی ئەوانە. 

نوران، تەمەن 40 ساڵ كە كوردێكی دانیشتووی مۆنتریالە‌ و 20 ساڵ لەمەوبەر چووەتە ئەو وڵاتە، گوتی "گومانی تێدا نییە بڕیارەكە ئەو ژنانە دەكاتە ئامانج كە سەرپۆش دەپۆشن". بڕیارەكە كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر ئەو نابێت، چونكە ئەو پەیڕەوكاری سۆفیزمە،

 بەڵام هێشتا لە دژی ئەو بڕیارە دەوەستێتەوە. هەروەها گوتیشی كە پەیڕەوەكەیان ناچار و ملكەچیان ناكات بۆ ئەنجامدانی هیچ شتێك، ئەوان لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە كراوەن و ئاین بۆ ئەوان زیاتر شێوازی ژیان و فەلسەفەیە.

 سونای تەمەن 23 ساڵ كە هاوڕێی نورانە، گوتی كە ئەویش دژی بڕیارەكەیە، چونكە ئەوە دەبێتە مایەی بەرتەسككردنەوەی ئازادی بۆ ئەو ژنانەی پۆشاكی ئیسلامی دەپۆشن. سۆنا گوتیشی "ئەگەر ئەو ژنانە لە كارەكانیان دووربخەیتەوە ئەوكات چی بكەن. بەو بڕیارە سەرچاوەی داهات و داراییان دەبڕین. دەركردنی بڕیارێكی لەو جۆرە وایان لێناكات كە سەرپۆشەكانیان فڕێبدەن، لەبری ئەوە واز لە كارەكانیان دەهێنن و لەماڵەوە دادەنیشن