16/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای شاری پاوه " ٤٢ " مانگ زیندانیی بۆ حه‌وت هاووڵاتیی كوردی برِیهوه
دادگای شاری پاوه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر "نه‌زه‌ری" حوكمی ٤٢ مانگ زیندانیی بۆ حه‌وت هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی ئه‌و شاره برِیهوه.
دادگای شاری پاوه حه‌وت هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به پێی مادده‌ی ٥٠٠ له یاسای سزادانی ئيَران به تاوانی ته‌بلیغات بۆ حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌تی ئێران له رێگه‌ی تۆرِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه
ئاراس حاته‌می، گۆران به‌هرامی و قانع حاته‌می له‌لایه‌ن دادگای شاری "پاوه"وه ههريةكةيان به ٦ مانگ زیندانیی حوكمدران .
ناوی ئه‌و حه‌ت كه‌سه قانع حاته‌می، موعته‌سه‌م شافعی، جهانبه‌خش ئه‌حمه‌دی، بابه‌ك عه‌باسی، محه‌ممه‌د نیگاری، ئاراس حاته‌می و گۆران به‌هرامی راگه‌یه‌ندراوه كه هه‌ركام به ٦ مانگ زیندانیی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.