16/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق ههركهس له پێناو رژێمەكەی ئەسەد بكوژرێت شەهیده
بۆ یەكەمجار و بەشێوەیەكی ئاشكرا مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق، كە لە شاری قومی ئێران نیشتەجێیە رایدەگەیەنێت "جیهادكردن لەپاڵ رژێمەكەی بەشار ئەسەددا دژی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دروستە.
ئایەتوڵڵا كازم حائیری لە وەڵامی پرسیاری یەكێك شوێنكەوتووانی سەبارەت بە رۆیشتن بۆ سووریاو شەڕكردن لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان و پشتگیریكردنی رژێمەكەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە.
رایگەیاند: ئەو شەڕەی كە لە سووریا روودەدات بۆ بەرگریكردن نییە لە مەزاری سەیدە زەینەب، بەڵكو شەڕێكە كافرەكان دژی ئیسلام بەرپایان كردووە". حائری كە لە ماڵپەڕەكەی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە، دەڵێت:"شەڕكردن لە سووریا دروستە و ئەوانەشی بۆ پشتگیریكردن لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەچنە ئەو وڵاتەو دەكوژرێن بە شەهید هەژمار دەكرێن.