ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە  ئێمە بی مێسیی مان پێوە دیارە
16/12/2013 نوسەر: bzavpress

ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئێمە بی مێسیی مان پێوە دیارە


ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێراردۆ مارتینۆ تاتا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر یانەکەی یاریەکانیش بباتەوە وەکو ئەو بردنەوەیە نیە کە لەگەڵ مێسیدا یانەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.

تاتا ووتی  ئێمە بی مێسییمان پێوە دیارە ئەگەر چی نەیمار یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوە، ئەمە لێدوانی تاتا بوو دوای یاری یانەکەیان بەرامبەر بە فیاڕیال کە یانەکەی بە ئەنجامی ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو.

تاتا لە لێدوانەکەیدا ووتی ” بەبردنەوە و دۆڕاندنیشەوە ئێمە بیری مێسی دەکەین و یانەکەمان بێ ئەوی پێوە دیارە، مێسی باشترین یاریزانی جیهانە ، ئەگەر مێسیمان لەگەڵ بێت ئەوا ئێمە زۆر باشتر یاری دەکەین