16/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارهەڵگرێک لە رێگەی دەربەند-سەنگەسەر لە ریرەوی خۆی لایداو خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو
رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوامیان هەیە لە ریگەی نیوان دەربەند - سەنگەسەر و لەسەر پردی توە سوران بارهەڵگریکی جۆری فلات لە ریرەوی خۆی لایداو بەو هۆیەشەوە زیان بەر بارهەلگرەکە کەوت خۆشبەختان زیانی گیانی بەدواوە نەبوو
بەهۆی خراپی و یەک سایدی ریگەی دەربەند قەلادزی و بوونی کۆمەلیک لە کارگەی بلۆک و کەرەسەی بیناسازی ژمارەیەکی زۆر بارهەلگر لە دەفەرەکە بەدی دەکریت و تا ئیستاش ریگاکە بە یەک سایدی ماوەتەوە 11ی ئەم مانگەش لەهەمان شوین ئۆتۆمبیلیکی جۆری پیک اب نیسان کۆنترۆلی خۆی لەدەست داو بەوهۆیەشەوە وەرگەراو زیانیکی زۆر بەر ئۆتۆمبیلەکە کەوت .