17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌رزی هه‌میشه‌یی ئه‌وین
بۆئه‌و مرۆڤه رۆحسووكهی كه به‌رده‌وام هێشووی شیعرێكی نوێم لێ ئه‌خوازێ /هاوبه‌ش و هاوده‌می ژیانم
ئه‌گه‌ر هاتم .,. له‌به‌ر به‌ڕۆچكه‌ی هه‌ورێكا...پێشوازییم كه
ئه‌گه‌ر هاتم ... له‌به‌ر تكه‌ی شه‌ونمێكی چاوه‌كانتا ,,,
سڵاوی به‌خێر هاتن و ,, ئاڵ و گۆڕی نیگاكانم .. پێشكه‌ش بكه
من هه‌میشه .. لێوان لێوم له رۆحی تۆ
من هه‌میشه.. هه‌ستم ..دڵم .,گیانم ..چاوم,,
خوێنم ... ناو جه‌رگ و .. هه‌ناوم
سیخناخ له‌تیشكی جوانیی تۆ
بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م چاو لێك نێم .. خه‌وێكی قووڵم لێ كه‌وێ و
هه‌ر به یادی .. په‌لكه زێڕینه‌ی ڕوخسارت
خه‌ونێكی دی ,,, به ژووانی ژێر ساباتی
كۆبوونه‌وه‌ی په‌پووله‌و گوڵ..ببینمه‌وه
له به‌هه‌شتی شادییه‌كاندا
له ته‌لبه‌ندی .. ئازاره‌كانی ژیاندا
پانۆڕامای نائومێدییت بپێچمه‌وه
له بناری ..چیای ته‌مه‌نی ماندووتا..
ئاسكه كێویی ئاواته‌كانی كچێنییت ..دهستهمۆكهم
سه‌وزه گیای به‌هاری شادییت
بۆ كه‌روێشكی حه‌زی په‌نهانیی تاساوت ..بدوورمه‌وه
ده‌ستی خه‌نده‌و بزه‌ت بگرم..,
ئه‌شكی ساڵانێكت بسڕم
سه‌ما له‌گه‌ڵ ...حوزنی بابردوومان بكه‌ین
دوایی له‌گه‌ڵ.. ئاوێزانی..
رووبار‌و باڵنده‌كانی
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ملانی مانگ و .. تریفه‌و ,,, ئه‌ستێره‌كانی
رۆژژمێری ساڵ دهگۆڕیین
وه‌رزی پێنجه‌م دادههێنیین
ناوی ده‌نێین (( وه‌رزی ئه‌وین ))
وه‌رزی بێگه‌ردی قوربانی
وه‌رزی به‌رائه‌ت و جوانی
وه‌رزی عه‌شقی (( كۆمارێكی ئه‌رخه‌وانی ))