مێژووی لابو لابو
21/06/2013 نوسەر: bzavpress

مێژووی لابو لابو




زۆرێك لە ئێمە ناوی "ماجەلانمان" بیستوە، بەڵام ئایادەزانین "لابولابو" کێیە کە ماجەلانی کوشت؟!..
کۆمەڵێك لە عەرەب و موسڵمانانی پارچەکانی تری جیهان توانیان لە سەردەمێك لە سەردەمەکاندا فەتحی  ووڵاتی فلیپین بکەن، بەتایبەت دورگەیەك  کە ناوی"مهراجە" بوو.. ئیسلام لەو دورگەیدا بڵاوبویەوە لەسەر دەستی زۆرێك لە تورکەکانی ووڵاتی چین و بانگەوازچیانی ئەو دەڤەرە توانیان  ئیسلام بڵاو بکەنەوە تێیدا، هەندێکیش لە موسڵمانانی "سومتەرە" کە ئەمانیش تیرەیەکن هەر لە تورکەکان، لەساڵی ١٣٨٠ زاینی، پێش ئیسپانیای داگیرکەر بێتە ئەو ناوچەیە  ئیسلام تا سنورەکانی "مانیلا"  گەیشتبوو.
لە ئێستادا ووڵاتی فلیپین خاوەنی  ٧٠٠٠هەزار دوورگەیە، هەندێك لەو دوورگانەی  نوری ئیسلامی پێنەگەیشتەوە تا ئێستاش.

لە ساڵی  ١٥٢١ زاینی ئیسپانیا توانی بگاتە  فلیپین و داگیری بکات؛ بە سەرکردایەتی" فردیناند ماجەلان" توانی پەیوەندییەکی دروست بکات لەگەڵ  دەسەڵاتداری ئەو دورگەیەدا بەناوی"سیبو" لە ژێر چاودێری ماجەلاندا ڕازی بوو بیتە حاکم داری ئەو دورگەیە، پاشان  پەیمانی ئەوەیان پێدا کە  ئەگەر بتوانن بپڕنەوە بۆ دورگەیەکی بچوکتر لەو ناوچەیەیە بە ناوی "ماکتا" وە دەسەڵاتداری ئەو دورگەیە سوڵتانێکی موسڵمان بوو ناوی "لابولابو" بوو.
لەدوای ئەوەی ئیسپان هێرشیان بردە سەر ئەو دوورگەیە ماڵ و کوخەکانیان سوتاند، تەنانەت زۆرێك لە ئافرەتە موسڵمانەکانیان برد بۆ خۆیان منداڵیان دەکوشت، بەڵام" لابو لابو"  سوڵتانی موسڵمانی ئەو دوورگەیە ئامادە نەبوو بەهیچ شێوەیەك  خۆی بداتە دەست  کافرانی ئیسپان و ماجەلان، لە کاتێکدا کاری تۆقینیان ئەنجام ئەدا و تەنانەت نەیاندەهێشت خواردنیشیان بۆ خەڵکی ئەو دوورگە  بڕوات..
"ماجەلان" لە دوای ئەوەی  کە بە ئاگرو ئاسان فەرمانداری دەکرد لە ناوچەکەدا.. ئینجا وویستی لە ڕێگای ئاینەوە بڕواتە  ناو ئەودوورگەیە..
  ماجەلان نامەی نوسی بۆ" لابو لابو" تێیدا دەڵێت: " من بە ناوی  مەسیحەوە داواتان لێدەکەم کە خۆتان بدەن بە دەستەوە ئێمە بە رەگەز سپین و  خاوەنی شارستانیەتین لە ئێوە لەپێشترین بۆ فەرمانداری ئەم ناوچەیە".
وەڵامی نامەکەی "ماجەلان" لە لایەن "لابو لابو"دەڵێت: "  بەڕاستی ئێمە یەك ئاینمان هەیە ئەویش دینی خوای گەورەیە بۆ محمدی(صلی اللە علیە وسلم) ناردوە، ئەو خوایەشی کە دەیپەرستین خوای هەموو مرۆڤەکانە جیاوازی ناکات لە نێوانی رەگەزو تیرەو رەنگیاندا".


جەنگ دەستی پێکرد ..
هەر ئەو رۆژە کە وەڵامی نامەکەی گەڕایەوە لە بەرەبایاندا بوو لە نێوەرۆی هەمان ڕۆژدا  بەلەمە گەورەکانی "ماجەلان" بەرێکەوتن بۆ دوورگەکەی "لابولابو" رۆژێکی ساڵی ١٥٢١زاینی بوو، بەڵام هەموو خەڵکی دوورگەکە خۆیان ئامادەکرد بۆ جیهاد دژی سوپای داگیرکەری "ماجەلان" و ئیسپان، بە سەرکردایەتی گەنجی ئازاو چەبوك "لابولابو"..
 چاوەڕوان بوون لە کەمیندا بوون بۆ سوپای "مەجەلان"، خۆیان مەڵاس دابوو بۆ گەیشتنی بەلەمە گەوەرەکان "مەجەلان"  تیرو تەوراس و رم و شمشێریان  ئامادەکرد.
 نزیك بوونەوە بەلەمە گەورەکانی سوپای ئیسپان لەکەنارەکانی دوورگەی"ماکتا" نزیك بوونەوەو دابەزین و روو کەناری دوورگەکە چون  بە بەلەمی بچوك  لە ناوکەدا کەمینیان بۆ دانا و وتوانیان زۆربەیان خەڵتانی خوێن بکەن و زۆریان لێبکوژن  و جەنگ بەردەوام بوو تا "لابو لابو" و  "مەجەلان" گەیشتن بەیەك بۆ جەنگ..
-  گەیشتنە یەك "لابو لابوو چووە ناو بەلەمە گەورەکەی" باجەلان"  لەگەڵ چەند موجاهیدێك و رووە باجەلان وەستا، "باجەلان"  درعێکی لەسەر سنگ بەست بوو لە ئاسن دروستکرا بوو.. هیچ شمشێرێك کاری تێنەدەکرد، "لابولابو" ش گەنجێکی موسڵمانی سنگ رووت بوو بێ ئەوەی درعی پێوەبێت. جەنگ دەستی پێکرد   لابو لابوو تەورسی پێبوو شەڕ گەرم بوو قاچی لابو لابوو بریندار بوو.. کەوتە خوار لە بەلەمەکەو  بۆ ناو ئاوکە ، بەڵام ئازایانە هەڵسیەوە بۆ شەر کردن لەگەڵ ماجەلان، توانی لە دوای جەنگێکی زۆر مەجەلان بریندار بکات  فرێبداتە ناو ئاو و لەسەر بەلەمەکە فرێدا خوارەوە خۆی هەڵدایە سەری و بە تەوراسەکەی سەر بڕی و  سەرەکەی گرت بە دەستی و بە دەنگی بەرز هاواری کرد.. اللە اکبر، اللە اکبر، اللە اکبر..
سوپاکەی لابوو لابوو گوێیان لە دەنگی بوو، ئەو دەڤەرە بووە  سرودی اللە اکبر، توانیان سەربکەون بەسەر سوپای داگیرکەری نیوەی جیهان کە زۆربەی ووڵاتانی جیهانی ئەو سەردەمەی داگیر کردبوو،  سوپای ئیسپان لە تاواندا  ڕایانکردو تەنانەت نەیان توانی تەرمی مەجەلانیش بەرنەوە..  سوپاکەی رایانکردوە تەرمی  سەرکەردەکەیان لێ جێما.

ئێستا فلیپینیەکان "لابولابو" بە قارەمانی نەتەوەی دەزانن کە دژی  داگیرکەری ئیستعمارو ئیستبداد وەستاوە ، لەچاوی موسڵمانەکانیش موجاهیدەو لەپێناوی دینی خوای گەورە جیهادی کردوە  تێکۆشاوە.

لابولابو - ناوی جۆرە ماسیەکە کە دەمی زۆر گەورەیە  باشترین جۆری گۆشتی  هەیە ، ئیستا بەو ماسیە دەڵێن(هاموری سور).

تەنانەت زۆرێك  لە نەتەوەیەکانی فلیپین ویستیان ناوی فلیپین بگۆڕن بەناوی "لابولابو"، چونکە ناوی ووڵاتی فلیپین لە ناوی پاشای ئیسپانەوە نراوە کە ناوی "فلیپ" بووە، بەڵام بەداخەوە لە پەرلەمانی ئەو ووڵاتە قەراری لەسەر نەدرا.
رەحەمەتی خوا لە لابولابو بێت لە کۆتایدا ئەوەی کە لابولابو شەهید کرد چێشت لێنەرەکەی  خۆی بوو  ژەهری بۆکردە خواردن، خوای گەورە بە فیردەوسی ئەعلای شاد بکات