17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتى : وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راده‌ستی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ناكاته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه كه‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگا ئیسلامیه‌كان رێژه‌ی خوێندكاری سه‌ربه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌زیاد بوندایه، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راده‌ستی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ناكاته‌وه، به‌رپرسانی یه‌كگرتو كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌وان هۆكار نین بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێندكارانی په‌یمانگا ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و تاوتوێی وه‌رگرتنی ئه‌و وهزارهتهشیان نه‌كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه "ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:
ئه‌ندامانی ئه‌وان به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان خوێندنی باڵا لهكۆلێژو په‌یمانگاكان هه‌ڵده‌بژێرن و به‌ته‌وجیهی حزب نیه، به‌ڵام ده‌كرێت خوێندكاره‌كانی ئه‌وان رۆڵیان هه‌بوبێت و چالاكتر بوبێتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه "محه‌مه‌د حه‌كیم" وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:
له‌كۆبونه‌وه‌كاندا هیچ شتێك له‌سه‌ر وه‌رگرتن یاخود وه‌رنه‌گرتنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باس نه‌كراوه‌و ئه‌وه ته‌نها ریپۆرتاژی راگه‌یاندنه‌كانه.
س.نه‌وا