کێ‌ بەرپرسە لە ژەهر خوارد کردنی‌ خەڵکی‌ رانیە؟
17/12/2013 نوسەر: bzavpress

کێ‌ بەرپرسە لە ژەهر خوارد کردنی‌ خەڵکی‌ رانیە؟

رانیە : شارێکی‌ جوان و ژینگەیەکی‌ ناتەندروست 

ئەوە وتەی‌ هاولاتیەکی‌ ئەو شارەیەو ژینگەی‌ رانیە بە ناتەندروست وەصف دەکات.

کاتێک لە کلکەی‌ کۆلینەوە داخلی‌ سنوری‌ شاری‌ رانیە دەبیت ئەو شارە دیمەنیکی‌ جوان و سەرنجراکیش بە میوانەکانی‌ دەبەخشیت, بەلام کاتێک ئاورێک بەلای‌ راستا دەدەیتەوە دەبینیت وەک ئاگری‌ نەورۆز گرلە خۆڵ و پاشماوەی‌ نا پیویستی‌ شار بەرز دەبیتەوە کەبووەتە جێگەی‌ تەشەنەسەندنی‌ چەندان میکرۆب و نەخۆشی‌ 
لە سەردانێکی‌ مەیدانیماندا بۆ ئەو شوینە جگە لە ئاگرو خۆل و خاشاک خەیمەیەکی‌ کۆن و چەند کەسیک بەدی دەکران 
یەکیک لەو کەسانە وەک پاریزەری‌ شوینەکە بۆ ئەوەی‌ خەلکی‌ ئاسایی‌ خۆڵ و خاشاکی‌ لئ فرئ نەدات لەلایەن شارەوانی‌ رانیەوە کرابوو بەحەرەسی‌ ئەوئ پیی‌ راگەیاندین کە ئەوان لەلایەن شارەوانیەوە وەک پاریزەری‌ ئەو شوینە دانراون بەلام شارەوانی‌ خۆی‌ پیشلی‌ بریاری‌ خۆی‌ دەکات و ژینگەکە پیس دەکات .

هاولایتیەکی‌ شاری‌ رانیەش وەک خەمخۆریکی‌ رانیە بەناوی‌ هونەر بە "بزاڤ پرێسی‌ " راگەیاند ئیمە چەند جارێک بیزاری‌ و نارەحەتی‌ خۆمان لەو کارە دەربریوە بەلام دیارە بەرپرسانی‌ ئەم شارە بەهۆی‌ سەرقالیان بە گۆرینی‌ سەیارەو سەفەرو بازرگانی‌ کردن خۆیان پەراویز خستووە لە چارەسەر کردنی‌ ئەو گرفتە .
دەشلیت رەنگە هۆکارەکەی‌ ئەوەبیت کە نەتوانن چەند ملیاریکیان لەو شوینە دەست کەویت بۆیە خەمساردن لە چارەسەری‌ ئەو شوینە .

رانیە ئیدارەی‌ سەربەخۆیەو شارەوانی‌ رانیەش پاشماوەی‌ شارەکە لە ژیر چیای‌ کۆلین کۆی‌ دەکاتەوە ئەمەش بۆتە هۆی‌ دروست بوونی‌ چەندان جۆر میکرۆبی‌ زیان بەخش و پیس بوونی‌ ئاوهەوای‌ شارەکە هاولاتیانیش بەرپرسیاری‌ ئەوە دەخەنە ئەستۆی‌ ئیدارەی‌ راپەرین و قایمقام و سەرۆکی‌ شارەوانی‌ رانیە .