17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سه‌ر دۆسێیه‌کی کاوه گه‌رمیانی مه‌حمود سه‌نگاوی بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بانگهێشتی دادگای كه‌تنی كه‌لار ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌كاوه گه‌رمیانی كردبون.
دادوه‌ر حسێن محێدین له‌دادگای كه‌تنی كه‌لار به‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه "له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی به‌ته‌له‌فون له‌كاوه گه‌رمیانی كردوه، له21/1/2014دا بۆ دادگا بانگده‌كرێت".
ئه‌و داوه‌ره‌وه رونیكردوه‌ته‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه پێشتر له‌لای دادوه‌رێكی تر بو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره ئاماده نه‌بوه، ئه‌و كه‌یسه ببینێ دۆسیه‌كه چۆته لای ئه‌و، هه‌رچه‌نده من دادوه‌ری به‌راییم، به‌ڵام به‌سیفه‌تی دادوه‌ری كه‌تن، له 21/1/2014 ئه‌و كه‌یسه ده‌بینم".
شه‌وی پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌م مانگه رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ له‌ماڵی دایكی له‌قه‌زای كه‌لار درایه به‌رده‌ستڕێژی گولـله‌و تیرۆركرا، روداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆ‌و جیهانی لێكه‌وته‌وه.
له‌باره‌ی ئاماده‌بون‌و نه‌بونی سكاڵاكه‌ر‌و سكاڵالێكراو، كه له‌ئێستادا سكاڵاكه‌ر له‌ژیاندا نه‌ماوه، حسێن محێدین وتی "من كه به‌سیفه‌تی دادوه‌ر ئه‌و مه‌له‌فه ده‌بینم، نازانم كه‌سێكیان له‌ژیاندا نه‌ماوه، تا به‌یان وه‌فاتێك دێته ناو مه‌له‌فه‌كه‌وه، ئێمه له‌كاری خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین