17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مەلا بەختیار: سكاڵا لەسەر رۆژنامەنووسێك تۆمار دهكات
مەلا بەختیار، لەدادگای سلێمانیو لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا، وتەكانی لەسەر سكاڵا یاساییەكەی لەسەر (مەغدید سەپان) لێوەرگیرا.
ئەمڕۆ 2013/12/17، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدادگای سلێمانی، بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانی، لەسەر ئەو سكاڵایەی كە لەرۆژی 2013/10/14 دا، لەسەر (مەغدید سەپان) تۆماریكردبوو، لەبەرامبەر ئەو بوختانو تۆمەتو تەشهیرپێكردنانەی لەنوسینێكدا، كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردبووەوەو ئاراستەی كردبوو، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، ئامادەبوو.
لەلایەن خۆشییەوە، ناسیح حەمە حسێن، پارێزەری یاسایی مەلا بەختیار، رایگەیاند: لەرۆژی 2013/10/14، وەك بریكاری سكاڵاكارو بەسیفەتی هەواڵدەر، لەبنكەی پۆلیسی سەراو بەپێی مادەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، سكاڵامان لەسەر (مەغدید سەپان) تۆماركرد.
وتیشی: دواتر بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، بڕیاریدا بەوەرگرتنی وتەی سكاڵاكار بەڕێز مەلا بەختیارو لەهەمانكاتیشدا، بانگهێشتكردنی تۆمەتبار (مەغدید سەپان) بەپێی ماددەی ئاماژە بۆ كراو.
پارێزەرەكەی مەلا بەختیار، راشیگەیاند: ئەمڕۆ 2013/12/17، بەڕێز مەلا بەختیار، لەدادگا سلێمانیو لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، بەمەبەستی لێوەرگرتنی وتەكانی ئامادەبوو. كە تیایدا تەئكیدیی كردەوە، سكاڵای لەسەر (مەغدید سەپان) هەیە.