18/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاماری رووداوه‌كانی 10 مانگی رابردووی ئه‌مساڵ
به‌پێی ئاماره‌كانی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی 10 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه 780 كه‌س له هه‌رێم گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 10هه‌زار و 540 كه‌سیش برینداربوون.
عه‌مید قادر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماری رووداوه‌كانی 10 مانگی رابردووی ئه‌مساڵی راگه‌یاند: به جۆرێك له پارێزگای هه‌ولێر 285 كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌و سێ هه‌زار و 808 كه‌سیش برینداربووه، كه زۆرترین قوربانییه‌كانی هاتوچۆ له‌و پارێزگایه تۆماركراوه.
هاوكات له پارێزگای دهۆكیش 211 كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌و سێ هه‌زار و 485 كه‌سیش برینداربووه، كه له دوای پارێزگای هه‌ولێره‌وه به پله‌ی دووه‌م دێت له قوربانییه‌كانی هاتوچۆدا.
له پارێزگای سلێمانیش 200 كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌و دوو هه‌زار و 534 كه‌سیش برینداربووه، به‌وه‌ش سلێمانی به‌رده‌واد به هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك قوربانییه‌كانی هاتوچۆی كه‌متر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 مانگه‌دا له سنوری گه‌رمیان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه 30 كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌و 316 كه‌سیش برینداربووه.
له سنوری قه‌زای سۆرانیش 28 كه‌س گیانی له ده‌ستداوه‌و 248 كه‌سیش برینداربووه.