18/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
11 هه‌زار هاووڵاتی ڕۆژئاوا چونه‌ته سوریا بۆ به‌شداریكردنی شه‌ڕ
ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌یی ڕادیکاڵیستی له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند که له کۆتایی ساڵی 2011 هه‌تا 10ی دیسێمبێر نێزیک به 11 هه‌زار شه‌ڕکه‌ری ده‌ره‌کی بۆ به‌شداری له شه‌ڕی سووریا چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌و ناوه‌نده جه‌ختی کرد که ئه‌و ئاماره هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که له سووریا کوژراون یا گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌کانیان.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: له‌سه‌دا 80ی ئه‌و که‌سانه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپیه‌وه چوونه‌ته سووریا و ئه‌وانی دیکه‌ش خه‌ڵکی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌مه‌ریکای باکوور و وڵاتانی ناوچه‌ی باڵکانن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا زۆرترین به‌شداربووانی ئه‌ورووپایی له شه‌ڕی سووریا پێکدێنن.
ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌یی ڕادیکاڵیستی ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له وڵاتانی ده‌ره‌کییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سووریا چوونه‌ته ڕیزی هێزه‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره که سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن.
ئه‌و ناوه‌نده ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌زار و 500 ڕاپۆرت و سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری ڕاگه‌یێنه‌ری و به‌یاننامه‌ی گرووپه چه‌کداره‌کان و ئاماره فه‌رمییه‌کان و زانیارییه‌کانی سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئاماده کردووه.