ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری توندوتيژى، حكومەتی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 7 كەسدا سەپاند.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: سزای لەسێدارەدان بەسەر 7 كەسدا جێبەجێ كراوە، كە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری توندوتيژى حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەردا درابوو.
بەپێی دواین ئامار لەساڵی (2013)وە تا ئێستا نزیكەی (180) كەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ كراوە.
بەردەوام ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان عێرقیان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە داناوە كە زۆرترین سزای لەسێدارە دانیان تێدایە.