19/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌رزی شۆشمی ده‌كرێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار درا كه مه‌رزی شۆشمێ به ڕه‌سمی بكرێته‌وه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وولاَتی ئێران ، بهلاَم بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا و خه‌ریكی ئاماده‌كاری و دروست كردنی ڕێگاوبان و خانوو بۆ فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند بینایه‌كی تر تایبه‌ت به پاسه‌وانانی سنوور و كارمه‌ندانی نشینگه كه سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست كران ، وه ئێسته‌ش به كۆتا هاتووه و وا بڕیاره بم نزیكانه به ڕه‌سمی ئه‌و بازاڕچه‌یه بكرێته‌وه .
ئه‌مه‌ش له زاری سه‌رچاوه‌كانی ئێرانی و له ڕاپۆرتێكی هه‌واڵی كه‌ناڵی ( زاگرۆس – كرماشان ) كه له ئێواره‌ی پێنج شه‌مه 18/12/2013 بلاَو كرایه‌وه ، له ڕاپۆرته‌كه‌دا وا هاتووه كه به‌م نزیكانه ئه‌و بازاڕچه‌یه به ڕه‌سمی ده‌كرێته‌وه به‌ناوی ( بازاڕچه‌ی شۆشمێ ) شایه‌نی باسه ئه‌م بازاڕچه‌یه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان هه‌رێمی كورددستان قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید – ته‌وێڵه – كۆماری ئیسلامی ئێران قه‌زای پاوه – شارۆچكه‌ی شۆشمێ . شایه‌نی باسه به كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رزه هاوولاَتیانی سنووری هه‌ورامان به تایبه‌تی و شاره‌زوور به گشتی سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن له بواری بازرگانی كردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار .