19/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان دوا ئاگادارى ئه‌يه‌نه حكومه‌ت
سبه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان له‌كۆنگره‌ييه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، دوامۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌تى هه‌رێم.
پاش تێپه‌ڕ بوونى زياتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر بڕيارى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه ونه‌نانى هيچ هه‌نگاوێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سبه‌ى هه‌ينى له‌مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه چالاكوانانى ئه‌و شاره له‌گۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا كۆتا په‌يامى خۆيان به ده حكومه‌تى هه‌رێم ڕاده‌گه‌يه‌نن.
بزاڤ ئه‌وه‌ى زانىوه له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵات له‌و ماوه‌يه‌ى كه ديارى ده‌كه‌ن، ئه‌وا ڕێكارى تر ده‌گرنه به‌ر و چالاكييه‌كانيان به‌ۆ ئه‌ومه‌به‌سته چڕتر و زياتر ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژى 15/5 ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێم بڕيارى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى ڕاگه‌ياند وبه‌هيچ شێوه‌يه‌كيش تائێستاكار له‌و باره‌يه‌وه نه‌كراوه.