دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ مەحمود سەنگاوی دەركرد
20/12/2013 نوسەر: bzavpress

دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ مەحمود سەنگاوی دەركرد


دادگای كەلار بریاری دەستگیركردنی  مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەركرد.

پارێزەرەكەی كاوە گەرمیانی رايگه‌ياند"دوای 3 كاتژمێر لێكۆڵینەوە لەگەڵ هەردوو براكەی‌و دایكی‌و هاوسەری كاوە گەرمیانی دادوەری لێكۆڵینەوە گەیشتە ئەو بڕوایەی كە فەرمانی دەستگیركردن بۆ مەحمود سەنگاوی دەربكات.

ساڵی رابردوو، بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە سەر مەحموود سەنگاوی لە گۆڤاری رایەڵ كە كاوە گەرمیانی سەرنووسەری بوو، بەتەلەفۆن لەلایەن مەحموود سەنگاوی هەڕەشە لە كاوە گەرمیانی كراو ئەویش لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆماركرد،  رۆژێك دوای كوشتنیشی، دادگا بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بكات.

شەوی پێنجشەممە، 5/12/2013، لە بەردەم ماڵەكەی لەشاری كەلار، لەلایەن چەند كەسێكەوە دەستڕێژی گوللە لە رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی كراو، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.