20/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(80) زیارەتکاری شیعە لە پارێزگای دیوانییە ژەهراویبوون
80 زیارەتکاری شیعە لە پارێزگای دیوانییە باشووری بەغدا ژەهراویبوون. 80 زیارەتکاری شیعە مەزهەب، کە لە رێگەدابوونە بەرەو شاری کەربەلا بە مەبەستی زیندووکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن،
لە یەکێک لە کەژاوەکانی ناحیەی شامییە-ی سەربەپارێزگای دیوانییە، خواردنی ماوەبەسەرچوویان خواردووە و بەهۆیەوە ژەهراویبوون. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پزیشکی، سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەکراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە . رۆژی 5.12.2013 ، 65 كەس لە گوندی بەروانەی بچووك سەر بە قەزای میقدادییە ( 35 كم لە باكووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە) ژەهراویبوون،
دوای ئەوەی هەریسەیان خواردبوو، كە لەلایەن خێزانێكی گوندەكە ئامادەكرابوو. هەریسە، خواردنێكی تایبەتە و شیعەكان لە مانگی موحەڕەم بە تایبەتی لە رۆژی 10ـی مانگی عاشوورا لە یادی شەهیدكردنی حوسێنی كوڕی عەلی ئەبو تاڵب دروستی دەكەن و دابەشی سەر زیارەتکارانی دەكەن.