20/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌مپينى پشگيرى وبه‌دواداچون بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ گردبونه وه يه كى ئه نجامدا .
كه‌مپينى پشگيري و به‌دواداچون بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌يه‌كيدا،
به‌ياننامه‌يه‌كى بۆڕى گشتى خسته‌ڕوو.
به‌يان نامه‌كه له‌پێنج خاڵ پێكهاتبوو ، كه داواكارى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌يان تێدا خستبوه‌ڕوو :
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌رێز/سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان
بابه‌ت /ئاگادارکردنه‌وه
به‌رێزان پاش بریاردانتان له‌پێک هێنانی لیژنه بۆ پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و دیاریکردنی سنوری ئه‌و پارێزگایه له‌رووی ئیداری و جوگرافی یه‌وه‌و ئاماده‌کردنی کارنامه‌ی ئه‌م پارێزگایه له‌لایه‌ن لیژنه به‌رێزه‌که‌تانه‌وه وپه‌سه‌ندکردنی له‌لایه‌ن ئەنجومەنى وەزیرانەوە ،ئێمه وه‌ک دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و چالاکەوان و رۆشنبیران وخوێندکاران و لاوانی هه‌ڵه‌بجه چاوەڕوانى ئەوەبوین کە ئەم پرۆسەیە بەکۆتایی بگەیەنن بەڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه زیاتر له نۆ مانگ تێپه‌ربووه به‌سه‌رئه‌و بریاروبه‌ڵینانه‌دا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌ت وجێگره‌که‌ی و‌به‌به‌رچاوی هه‌موودونیاوه به خه‌ڵکی برینداری هه‌ڵه‌بجه‌تان دا,سه باره‌ت به جێ به‌جێ کردنی بریاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه, کەچى هێشتا پارێزگار‌و هه‌یکه‌لی ئیداری پاریزگارتان بۆ ئەم شارە دیارى نەکرد ووه . .
بۆیە به‌پێوبیستمان زانی جارێکی تر ئاگادارتان بکه‌ینه وه ئێمه نامانه‌وێ چاوەڕوانى ئەوە بکەین لە 16ى3ى ساڵی داهاتوو گوێبیستی هەمان به‌ڵێنی ساڵى ڕابردوو ببینەوەو زیاترله سیازده ساله هه‌ڵه‌بجه‌تان خستووه‌ته چاوه‌روانی ,پێتان ده‌ڵێین تاکه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌چاوه‌روانیدا ده‌هێڵنه‌وه. له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هێنده‌ی نه‌ماوه بۆ 16ى3 ی ساڵی ٢٠١٤
وه‌ک ئاگادارن له‌سێ مانگی داهاتوودا ئێمە وەک هەڵەبجەیەکان و ئێوەش وەک خاوەن بەلێن لەهەمان ساڵیادو لەهەمان شوێن ڕووبەڕووى یەک دەبینەوە! بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵیاده به‌ئارامی وهێمنی به‌رێبکه‌ین وهیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرساندا روونه‌دات . . .
ئێمه له‌ده‌سته‌ی داکۆکی وبه‌دواداچوون بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشنیارده‌که‌ین که پێش هاتنی ئه‌م به‌رواره‌وئه‌م ساڵیاده ئه‌مربفه‌رموون به‌جێ به‌جێ کردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه . .
1-بە پارێزگابوونى هەڵەبجە بەفەرمى ڕابگەیەنرێت.
2-یەکەمین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران لە کابینەى هەشتەم لە هەلەبجەدا بیت.
3-کۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان مامەڵەى پاریزگا لەگەڵ هەڵەبجەى شەهید بکات بەو سنورە ئیدارى و کارگێڕیەوە کە ئەنجومەنى وەزیران دیارى کردووە،هەڵبژاردنى پارێزگار‌و ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵەبجەى شەهید ئەنجام بدرێت بەهەمان شێوەى پاریزگاى هەولیرو دهۆک و سلێمانى،کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاگاداربکه‌نه‌وه به‌فه‌رمی به‌دیاری کردنی رێژه‌ی کورسی یه‌کانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆبه‌شداری پێکردنی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا.ئه‌مه‌ش کۆتایی دێنێت به‌هه‌موو کێشه سیاسی وئیداری و یاساییه‌کان له‌کاتی دیاری کردنی پارێزگار‌و ئیداره‌ی پارێزگاکه‌دا.
4-وەزارەتى دارایی ئیجبار بکرێت بە جیاکردنەوه‌ى بووجەو پرۆژەى پارێزگاى هەڵەبجەى شەهید دەبێت لە بووجەى 2014 هەڵەبجەى شەهید مامەڵەى پارێزگاى لەگه ڵدا بکرێت. .
5-لەوماوەیەدا کە نەگاتە 16ى3 هەموو بەرێوبەرایەتییە گشتیەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ هەڵەبجە
له‌گه‌ڵ رێزمان
که‌مپینی پشتگیرو به‌دوادا چوون بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .
هةينى 20/12/2014