21/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوی (حوجره) دژی هه‌ڵكوتانه سه‌ر چه‌ند مزگه‌وت و حوجرهیهك له سلێمانی
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكوتانه سه‌ر چه‌ند مزگه‌وت و حوجرهیهك له شاری سلێمانییه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ، ئێمه وه‌كو ڕێكخراوی (حوجره) به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ین و به‌كارێكی مه‌به‌ستدارو بێ ڕێزی كردن و به‌زاندنی حورمه‌ت و شكۆ‌و پیرۆزی مزگه‌وت و حوجره‌كانی ده‌زانین به‌م شێوه‌یه‌و به‌بێ وه‌رگرتنی بڕیاری دادگا‌و به‌بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، بۆیه به هه‌ر بیانووهك بوو بێت ئه‌وه ڕێكاری یاسایی هه‌یه‌و پێویسته بگیرێته به‌ر .
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پاراستنی شوێنه پیرۆزییه ئایینییه‌كان له‌ناویشیاندا مزگه‌وت و حوجره‌كان له ئه‌ستۆی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسه كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه‌و وێڕای پاراستن هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و ئارامی ئه‌و شوێنانه ده‌شێوێندرێت و په‌شێوی دروست ده‌كرێت .
له‌كاتێكدا كه مزگه‌وت و حوجره‌كان فاكته‌رێكی ئیجابی بوون له پێناو دروست كردنی كه‌شی ئاشتی و ئارامی و ئۆقره‌یی ، هاوكات مه‌ڵبه‌ندێكی بێ وێنه‌ی زانست و زانیاری و مهعریقهت بووینه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
له كۆتاییدا دووباره ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ین و هیوا خوازین دووباره نه‌بنه‌وه.
ڕێكخراوی (حوجره) بۆ تواناسازی ئایینی
20/12/2013
بۆ زانیاری:
م.یونس (سه‌رۆكی ڕێكخراو)
07504626690