21/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كێشەیەكی گەورە لەنێوان لیۆنێل مێسی ئەستێرەی جیهان و یانەی بەرشلۆنەدا بەرپابوە
كێشەیەكی گەورە لەنێوان لیۆنێل مێسی ئەستێرەی جیهان و یانەی بەرشلۆنەدا بەرپابوەو كەس نازانێت هۆكارەكەی لێدوانەكانی خافێر فاوسە یان كڕینی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی.
ڕۆژنامەی "دەیلی تێلیگراف"ی بەریتانی ڕاپۆرتێكی دەربارەی ئەم كێشە گەورە بڵاوكردۆتەوە تیایدا ئاشكرایدەكات كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆكی بەرشلۆنە پەیوەندی بەبەرخوسەكەوە كردوەو وەڵامێكی سەیری دەستكەوتوە.
لەوتەكانیدا مێسی دووپاتیكردۆتەوە، وەڵامدانەوەی فاوس لەجێگەی خۆیدا بوەو هیچ بێزار نیە لەو مەسەلەیە، بەڵكو بێزاریی لەسەر ئەوەیە كە گرێبەستێكی باشتریان لەگەڵ نایمار ئیمزاكردوە لەهەمو ڕویەكەوەو ڕۆژ بەڕۆژ بەندە گرانبەهاكانی ئاشكرا دەبن.