ن/ ئارتوَر شوَپنهاوه‌ر
... گه‌ر بینیت خه‌ریكه ده‌دوَڕێ و رووه‌و شكست بوون ده‌چی، ده‌توانی رێچكه‌ی باسه‌كه‌ت بگوَڕی. واته ده‌توانی له ناكاو بابه‌تی قسه‌كردنه‌كه بگوَڕی و له سه‌ر شتێكی تر قسه بكه‌ی، وه‌ك بڵیی په‌یوه‌ندی به باسه‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌و كاته به‌ڵگه‌یه‌ك له دژی دوژمن فه‌راهه‌م دێنێ. گه‌ر لادانی رێچكه‌ی باسه‌كه به‌ڕاستی په‌یوه‌ندی هه‌بێ سه‌باره‌ت به باسه‌كه و بابه‌ته‌كه، ده‌توانی ئه‌م ئیشه به بێ شه‌رم و رووداری ئه‌نجام بدرێ، به‌لاَم گه‌ر بێت‌و هیچ په‌یوه‌ندی به باسه‌كه‌وه نه‌بێ و به مه‌به‌ستی هێرشكردن بوَ سه‌ر دوژمن ئه‌نجام بدرێ جوَرێك ده‌بێ له بێ حه‌یایی و بێ شه‌رمی.
بوَ نمونه: من رژێمی بره‌ودان له چین ده‌نرخێنم كه تێیدا شتێك به ناونیشانی رێز و شه‌رافه‌ت به شێوه‌ی میراتی بوونی نیه و ئه‌و پله‌وپایه و جێگانه ته‌نها به كه‌سانێك ده‌ده‌ن و ده‌سپێرن كه له ئه‌زمونه‌كانی كێبڕكێی سه‌ربڵندیدا وه‌ده‌رده‌كه‌ون. دوژمنی من ده‌ڵێ كه ده‌رچوون و به‌ده‌ستهێنانی خوێندن راست وه‌ك باشتریبوون له بن وبناوان (كه سه‌باره‌ت به‌و بڕوایه‌كی باشی هه‌یه) مروَڤ به‌و شێوه‌یه بوَ پله‌وپایه ئاماده ناكات. ئێمه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته قسه‌مان كرد، ئه‌ویش دوَڕاو شكستی خوارد. دوای رێچكه‌ی قسه‌وباسه‌كه‌ی گوَڕی و وتی: كه له چیندا ته‌واوی پله‌وپایه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ردووندا چاره ده‌كات، وه ئه‌م ئیشه‌ش به ناپارێزی زوَر له خواردنه‌وه‌ی چای دا په‌یوه‌ندی هه‌یه و لێكده‌به‌سترێ، وه له چینیه‌كانیش به هوَی هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌وه ره‌خنه‌ی گرت.
گه‌ر ئه‌م باسه‌م درێژه بدایه، سه‌ركه‌وتنێكم كه پێش ئه‌مه وه‌ده‌ستكه‌وتبوو له ده‌ستم ده‌دات.. لادان له رێچكه‌ی گفتگوَ و باس بێ حه‌یایی و بێشه‌رمیه‌كی ته‌واو و بێخه‌وشه، گه‌ر بێتوو په‌یوه‌ندی به باسه‌كه‌وه نه‌بێ و بوَ نمونه: ره‌خنه‌گرتنانێك كه له كوَندا((راست، وه له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر ئێستا وتت))!! وه‌پێش بخات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه تا راده‌یه‌ك ده‌بێته شه‌خسی.
كاتێ ته‌ماشی ده‌مه‌ته‌قێ و گفتگوَی كه‌سانی ئاسایی ده‌كه‌ی، به سرووشتی بوون ئه‌م فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه په‌ی به شتێك ده‌به‌ین. گه‌ر یه‌كێ له‌و دوو لایه‌نه ره‌خنه‌ی شه‌خسی دژی كه‌سێكی تر داڕێژێ، لایه‌نی به‌رامبه‌ر له جێی ئه‌وه‌ی كه له پایه‌ی ئه‌و وه‌لاَمده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ره‌خنه‌یه ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وا ده‌یخاته خزمه‌تی حاڵی و دوَخی خوَیه‌وه و قبوڵی ده‌كات، وه به هه‌مان ره‌خنه به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌ی وه‌لاَم ده‌داته‌وه."ئیسكیپیوَ- سه‌ر له‌شكری روَم 237-183 ی پێش زایین" له كاتی هێرشكردن بوَ سه‌ر كارتاژێكان نه له ئیتاڵیا به‌ڵكو له ئه‌فریقا له‌سه‌ر هه‌مان پلان روَشت و په‌یڕه‌وی كرد.
له‌وه‌ده‌چێ له‌شه‌ڕدا ئه‌م جوَره چالاكیه لادراوه‌دا سوودی هه‌بێ، به‌لاَم له گفتگوَكردندا چاره‌سه‌رێكی گونجا نه‌بێ، چونكه نابێته رێگر له‌به‌رده‌م هێرشكردندا، وه بینه‌ران خراپترین شته گونجاوه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بوَ هه‌ردوو لایه‌ن له‌وه‌ی كه ده‌یبیستن. ئه‌م فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه ته‌نها ده‌بێ له‌كاتی ناچاریدا به‌كه‌ڵك بێت.
كورته ژیانی و هه‌ندێ وته‌كانی سه‌باره‌ت به ژن..!!
ئارتوَر شوپنهاوه‌ر له 22 فیبریوه‌ری 1788 له شاری"دانتزیگ"ی ئه‌ڵمانیا له دایك بووه، باوكی بازرگان بووه و خه‌ریكی بازرگانی كردن بووه و به هوَی خوَشویستنی بوَ ئازادی ناوبانگی ده‌ركردووه.. دایكی كه‌سێكی زیره‌ك و هوَشمه‌ند بووه و گه‌وره‌ترین چیروَكی له روَژگاری خوَیدا توَمار كردووه، ئه‌م ژنه له‌گه‌ڵ هاونیشینی پیاوه‌كه‌ی خوَی و له دوای مه‌رگی پیاوه‌كه‌ی زوَر به ئازایانه و ئازادیانه گرنگی به عه‌شق و خوَشه‌ویستی دا و، رووی له"وایمار" كرد كه له‌و كاته‌دا گونجاوترین شوێن بووه بوَ ئه‌و جوَره ژیانه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش شوَپنهاوه‌ر وه‌ك"هاملێت" دژی هاوسه‌رگیری دووباره‌ی دایكی بوو و وای لێ‌كرد كێشمه‌كێش له نێوان خوَی و دایكی دروست بێت و وای كرد فه‌لسه‌فه‌ی خوَی له‌گه‌ڵ بیروڕای نیوه‌ی حه‌قیقی سه‌باره‌ت به ژنان دابنێ. یه‌كێ له نامه‌كانی دایكی به‌م شێوه په‌یوه‌ندی نێوانیان روون ده‌كاته‌وه" توَ زوَر به ئازار و ئازارده‌ری و ژیان له‌گه‌ڵ توَدا زوَر دژواره و خوَبه‌زلزانیه‌كه‌ت هه‌موو چاكه‌كانتی سڕیوه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش سوودیان نیه..!!"
له ئه‌نجامدا وا لێهات شه‌ڕ و پێكدادان گه‌شته ئه‌و راده‌یه‌ی كه دایكی شوپنهاوه‌ری له قاڵدرمه‌كان خسته خواره‌وه. جا شوَپنهاوه‌ر له‌و كاته به دایكی وت :" دایك ته‌نها له رێگه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌ناسرێ و ئه‌و كاته شوَپنهاوه‌ر "وایمار"ی به‌جێ هێشت بوَ هه‌تا هه‌تایه..
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بووه په‌یوه‌ندی نێوان دایك و كوڕ لێكترازا و جاری وا هه‌بوو شوپنهاوه‌ر وه‌ك میوان ده‌چووه لای دایكی..
تامس تافه سه‌باره‌ت به"هزری" شوَپنهاوه‌ر ده‌ڵێت:" سه‌باره‌ت به هزر و دیدگای شوَپنهاوه‌ر سه‌باره‌ت به ژنان ناتوانرێ شتێك بووترێ ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێ ئه‌م هزر و دیدگایانه له‌وه‌ده‌چێ هه‌ندێ عه‌جیب و غه‌ریب بێ.
شوَپنهاوه‌ر له 21 دیسامبه‌ری 1860 له‌كاتێكدا كه خه‌ریكی نانخواردنی به‌یانی كه رواڵه‌تی ته‌ندروست ده‌رده‌كه‌وت كوَچی دوایی كرد.
*ژن بوونه‌وه‌رێكی عه‌قڵ كورتی پرچ درێژه."شوَپنهاوه‌ر"
* به ده‌سهێنانی دوو شت زوَر دژواره یه‌كیان: گرتنی كلكی ماسی و ئه‌ویتریان به‌ده‌ستهێنانی دڵی ژن." شوَپنهاوه‌ر"
*لاوازی هێزی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه له ژن‌دا ده‌بێته هوَی ئه‌وه كه هیچ ئاگای و هوَشی له "دادپه‌روه‌ری" نه‌مێنێ به‌لاَم سروشت ئه‌م لااوازیه‌ی بوَ ژنان قه‌ره‌بوو كردوَته‌وه و ئه‌ویش هونه‌ری"فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی"یه كه له ناخی ژناندایه و له‌و رێگه‌وه ده‌توانرێ به‌رگری له خوَی بكات. له‌به‌ر ئه‌وه ژنێك كه فیڵ و ته‌ڵه‌كه به‌كارنه‌هێنێت له‌وه‌ده‌چێ یه‌كێك بێ له" مه‌حالاَته‌كان"ه!!!
له فارسیه‌وه: هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
گالب كلیه امام اعڤم-كركوك
قسم "اصول ا‌لدین"
................................................................
سه‌رچاوه‌كان:-
*هنر هميشه بر حق بودن
ئارتور شوبنهاوه
*- ویل دورانت، تاریخ فلسفه، برگردان عباس زریاب، چاپ هجدهم، تهران: شرکت انتشارات علمی فرهنگی، تابستان ۱۳۸۴.
*- تافه، تامس؛ فلسفه ي آرتور شوپنهاور؛ برگردان عبدالعلی دست غیب؛ نشر پرسش، 1379.
* avangardsite.com