21/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتن و ماچ كردنی ژن و میرد دەستنوێژ ناشكێنێ
خاتو عائیشە رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ:
(((إن النبي صلى الله عليه وسلم قبّل بعض نسائه، ثم خرج الى المصلّى ولم يتوضأ)). رواه أحمد فی المسند والترمژی ونسائی وابن ماجه وأبوداود (حديث حسن). واتە: پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم هەندێك لە خێزانەكانی ماچ كردوەو پاشان چوە بۆ نوێژ‌و دەست نوێژی نەگرتۆتەوە.
[ماچ كردن لەكاتی بەڕۆژوبوندا]
((قبّل رجل امرأته وهو صائم فوجد من ذلك وجداً شديداً، فأرسل امرأته تسأل عن ذلك، فدخلت على أم سلمة أم المؤمنين فأخبرتها، فقالت أم سلمة: إن رسول الله يُقبِّل وهو صائم. فرجعت المرأة الى زوجها فأخبرته، فزاده ذلك شرّاً، وقال لسنا مثل رسول الله صلى الله عليه وسلم يُحلّ لرسوله ما شا‌ء. فرجعت الى أم سلمة، فوجدت رسول الله عندها، فقال رسول الله: ما بال هذه المرأة؟ فأخبرته أم سلمة، فقال: ألا أخبريها أني أفعل ذلك؟ فقالت أم سلمة قد أخبرتها، فذهبت الى زوجها، فأخبرته، فزاده ذلك شراً، فقال لسنا مثل رسول الله، يحل الله لرسوله ما شا‌ء، فغضب رسول الله ثم قال: والله إني أتقاكم لله وأعلمكم بحدوده)).
واتە: پیاوێك بەڕۆژو بو و ژنەكەی خۆی ماچ كرد، لە ئەنجامی ئەو ماچ كردنە هەستی بە ئازار‌و تاوانێكی زۆر كرد! لەبەرئەوە ژنەكەی نارد تا دەربارەی ئەم ماچ كردنە بپرسێ كە ئایا گوناهە یان نا، جا چوە لای ئوم سەلمەی دایكی مسوڵمانان و پێی گوت شتێكی ئاوا رویداوە. ئوم سەلمەیش فەرموی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بەڕۆژو بوەو ماچی خێزانیشی كردوە. جا ژنەكە چوەوە لای مێردەكەی وەڵامەكەی پێ ڕاگەیاند: كاتێك وەڵامەكەی بیست هێندەی تر خراپتر بو و گوتی: ئێمە وەك پێغەمبەری خوا نین، خوای گەورە بە ویستی خۆی شتی بۆ پێغەمبەرەكەی حەڵاڵ دەكات، ژنەكە گەڕایەوە لای ئوم سەلمە. ئەو كاتە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لە لای ئوم سەلمە بو. پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموی: ئەم ژنە چی دەوێت؟ ئوم سەلمەش پرسیارەكەی بە پێغەمبەر ڕاگەیاند. پێغەمبەریش فەرموی: پێی بڵێ من ئاوا دەكەم، واتە: ماچی ژنم دەكەم لە كاتێكدا كە بەڕۆژوم. ژنەكە گەڕایەوە لای مێردەكەیی و ئاوای پێ ڕاگەیاند. بەهەمان شێوە پیاوەكە هێندەی تر پێی خراپتر بو و، گوتی: ئێمە وەك پێغەمبەری خوا نین، خوای گەورە بە ویستی خۆی شت بۆ پێغەمبەرەكەی حەڵاڵ دەكات. پێغەمبەری خواش توڕە بو و پاشان فەرموی: بەخوا من لە هەموانتان زیاتر لەخوا دەترسم و دەربارەی سنورەكانی شەرعی خوا لە هەموانتان شارەزاترم
ئیمام موسلیم گێڕاویەتیەوە كە ((پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) خێزانی ماچ كردوەو كە بەڕژو بوە
ئیسلام چەند جوان و ئاسانكارە، ئەم فەرمودەیە لەكوێ یە لە ئاست ئەو ژن و مێردانەی دەستنوێژیان هەیەو دەستیان بەر یەك دەكەوێ كە بەهۆیەوە كێشەو ناكۆكیان لەنێواندا دروست دەبێ.
بە بۆنەی مەسەلەی ماچ كردن و ڕێگە پێدانی شەرع لەكاتی ڕۆژودا، ئێمە ئاگاداری ئەو پیاوە دەكەینەوە كە ناتوانێ لەكاتی ماچ كردن‌دا خۆی بگرێ و یەكسەر جوت دەبێ لەگەڵ خێزانەكەی، ئەوا ئەو كاتە ڕۆژوەكەی بەتاڵ دەبێتەوەو دەبێ كەفارەت بدات كە دو مانگ بەڕۆژو بونە یەك لەدوای یەك. گەر نەیتوانێ بەڕۆژو ببێ ئەوا دەبێ (شەست) هەژارو فەقیر نان بدات.
لەبەر ئەوە گەر كەسێك لەخۆی ترسا كە لەكاتی ماچ كردن‌دا خۆی بۆ ناگیرێ، نابێ خێزانەكەی ماچ بكات.
پێویستە مێرد كاریگەریی و شی كردنەوەی ماچ كردن بزانێ، تاكو ئەم كارەی لەبەرچاو ڕون بێ، گەر ویست و ئیرادەی كز و بێ هێز بو، با لەماوەی بەڕۆژوبوندا واز لەژنەكەی بێنێ و ماچی نەكات.
دكتۆر (أرنو) دەڵێ: لەوكاتەی گەنج ژنەكەی ماچ دەكات، چەند گۆڕانكارییەكی خێرای بەسەردا دێت، هەندێكی كیمیاویەو هەندێكی دی ئەندامی(عچوی)یە.
باشان ده‌ست له‌یه‌كدانی زن و بیاو واته به‌ریه‌كه‌وتنی ده‌ستی زن و بیاو ده‌ست نویز ناشكینی و له ئیسلامیشدا جوار مه‌زهه‌ب هه‌یه سیانیان ئه‌لیت به‌ریه‌ككه‌وتنی ده‌ستی زن و بیاو ده‌ست نویز ناشكینی ته‌نها ئیمامی شافعی ئه‌لیت دهستویزیان ئهشكیت ، جا مروفی موسلمان ئه‌توانیت هه‌ركاتیك ده‌ستی به‌ر ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وت له‌سه‌ر قه‌ولی ئه‌و سێ مه‌زهه‌به كه‌هه‌مانه ده‌ست نویز نهشكینی و نهیكریتهوه و نویزیش بكات، له‌ئیسلامیشدا بو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته شه‌رعییه‌كان بیویسته سه‌یری رای زورینه‌ی زانایان بكریت ، مادام سێ مه‌زهه‌ب ئه‌لین ده‌ست نویز ناشكینی كه‌واته ئه‌بیت ئیتر زنان و بیاوان خویان له‌و حاله‌ته ده‌رونییه بهدوربكرن كه ههردهستیان به‌ریه‌ك كه‌وت یه‌كسه‌ر هه‌ل ئه‌جن و ئه‌یكه‌نه هه‌راو ئه‌لین ده‌ست نویزئهكرینهوه، كه‌واته بیویست ناكات ئیتر بیویت ناكات خومان و خیزانمان به‌هوی ده‌ست بهریهككهوتنیكهوه دلی یه‌كتر عاجز بكه‌ن، هه‌روه‌ها عائیشه ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لیبیت ئه‌فه‌رمویت شهویكیان بیغه‌مبه‌ری خوا صلی علیه وسلم شهنویزی ئه‌كرد ، زور له‌سوجده‌دا مایه‌وه منیش وامزانی بیغه‌مبه‌ری خوا له‌سوجده‌دا كیانی له‌ده‌ست داوه ، له‌و كاته‌دا ده‌ستم دا له‌زیر بیی بیغه‌مبه‌ری خوا صلی علیه وسلم بزانم ماوه یان مردوه، له‌و كاته‌دا بیغه‌مبه‌ری خوا نویزهكهی نهبری و له‌سه‌ر نویزهكهی به‌رده‌وام بوو، و دواترش هه‌ر نویزی تر كرده‌وه‌و ده‌ست نویزی نه‌كرده‌وه، هه‌وره‌ها خاتو عائیشه ره‌زای خوای لیبیت ئه‌فه‌رمویت جه‌ندین جار بیغه‌مبه‌ری صلی علیه‌وسلم یاری و قسه‌ی خوشی لهكهلماندا كردوه‌و ده‌ستی بهردهستمانیش كه‌وتوه و كاتیكیش بانكی داوه یه‌كسه‌ر روشتوه بو نویز و ده‌ست نویزی نهكردتوهتهوه ، كه‌واته ئیمه‌ش كه شوینكهوتهی ئه‌و یسغهمبهره نازدارهین ئه‌بیت شوینی ریبازه بیروزهكهی ئه‌و بكه‌وین و هه‌ر شتیك ئه‌و كردویه‌تی ئیمه‌ش بیكه‌ین و هه‌ر شتیكیش ئه‌و نه‌هی لی كردووه ئیمه‌ش نه‌یكه‌ین كه‌واته با بو به‌ریه‌ك كه‌وتنی ده‌ستی خیزانهخوشهویستهكانمان لییان توره نه‌بی ن و عاجزیان بكه‌ین به‌ناوی ده‌ست نویز كرتنهوه، ئه‌وه‌تا بیغه‌مبه‌ری خوا ده‌ست نویزی نهكرتوهتهوهو ئیمه‌ش ئه‌بیت هه‌مان شیوه بیاده بكه‌ین