23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بەتۆمەتی ناردنی گەنجان بۆسوریا، ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی دەستگیر دەكرێت
تایبەت بە: بزاڤ پرێس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستا عوسمان سەیدئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەیئیسلامی لەپاش ئامادەبونی لەبەر دەم دادگای لێكۆڵینەوە بەتۆمەتی هاندانی گەنجان بۆجیهادلەسوریا دەستگیر كراو بزوتنەوەی ئیسلامیش بەتوندی ئیدانەی ئەوكارەی كرد.
عوسمان سەید ئەحمەد پێشنوێژ ووتارخوێن لەهەڵەبجەی شەهید، بەبڕیاری دادگا ئامادەوو لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە وپاش ڕوبەڕوكردنەوەی تۆمەتەكەی لەلایەن دادگای ناوبراوەوە بەماددەی دووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركرا. لەو بارەیەوە حەیدەر حمە ڕەشید پارێزەری عوسمان سەید ئەحمەد لەلێدواێكیدا بێتاوانی ناوبراوی ڕاگەیاندوو وتی:" مامۆستا سەرجەم تۆمەتەكانی لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوە ڕەت كردەوەو لەدۆسیەكەشیدا هیچ بەڵگەیەك یان زانیاری لەسەر هیچ شایەتێك نییە".
سەركردایەتی بزوتنەوەش بەتوندی ئیدانەی گرتنی ئەو ئەندامەیانی كردووە و لەوبارەیەشەوە كامیل محمود ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە ڕایگەیاند:" ئێمە ئیدانەی گرتنی مامۆستایانی ئاینی دەكەین". هەروەها وتیشی:" گرتنی مامۆستایانی ئاینی سابیقەیەكی خراپی دەبێت، هەر لەهەڵكوتانەسەر مزگەوتەكان وگرتنی مامۆستایانی ئاینی".
ئەو ئەندامە باڵایەی بزوتنەوەش لەبارەی ماددەی دوی تیرۆرەوە ئەوەی ڕاگەیاند:" ئێمە پێمان وایە ئەم یاسای تیرۆرە یاسایەكی قەرەقوشییە و زۆر زاڵمانە نوسراوە نازانم پەرلەمانی كوردستان چۆن ئەم یاسایەی تێپەڕاندووە".
لەگردبونەوەیەكی ناڕەزاییاندا لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی شارەزوور بەشێك لەمامۆستایانی ئاینی لەبەیاننامیەكی ناڕەزاییاندا لەبەردەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا ئیدانەی هەڵكوتانەسەر حوجرەو مزگەوتەكان ودوستگیركردنی مامۆستایانی ئایینیان كرد وداواشیان كرد حەسانەسە بۆ حوجرەو مزگەوتەكان دابین بكرێت، هەروەها داوای ئازاد كردنی مامۆستای دەستبەسەریان كردوو داوایان كرد چیتر بێڕێزی بەمامۆستایانی ئاینی نەكرێت، هەرلەو بەیانامەیاندا هاتووە لەئەگەری وەڵام نەدانەوەی داواكاریەكانیان بەزوترینكات، مانگرتن ڕأدەگەیەنن وچالاكی مەدەنی ئەنجام دەدەن.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە پەیوەندیمان كرد بەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورەوە بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بەداته دهسگاكانی ڕاگەیاندن بدەن.
چەند مانگێكە لەهەرێمی كوردستان وبەتایبەتی دەڤەری هەڵەبجە وشارەزوور گەنجان بەمەبەستی جیهاد دەڕۆنە وڵاتی سوریا، لەو نێوەندەشدا چەندین كەس بوونەتە قوربانی و چەندانی تریش لەلایەن ئاسایشی هەرێمەوە دەست بەسەر كراون، بەپێی زانیارییەكانی بزاڤیش لەماوەی ڕأبردودا چەند كەسێك لەو گیراوانە بەبڕیاری دادروەر ئازاد كراون بەكەفالەتی دووملیۆن دیناری عێراقی وچەند مەرجێكی تر.