23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنهوهی ئیسلامی ههڵوێستی توندمان دهبێت
سەبارەت بە دەسگیركردنی مامۆستا سەید عوسمان سەید ئەحمەد وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی زانیاری زیاتری دایە هەموولایەك و ههڵوێستی بزووتنهوهی ئیسلامی ڕاگهیاند.
عەبدالله وەرتی وتەبێژو وئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند"مامۆستا عوسمان سەید ئهحمەد دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە ئاگاداركراوەتەوە بەپێی خۆی هەستاوە و ڕۆشتوە بۆ ئاسایش ئەمەش وەك تەئكیدكردنەوە لەوەی كە هیچ لە خۆیدا شك نابات.
ئاماژەی بەوەشكرد"كۆمەڵێك تۆمەتی بێ بنەما خراونەتە پاڵی و بۆی هەڵبهستراوە بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەك مەحكوم و ئیدانەی ئەو جۆرە دەسگیركردنە ئەكەین،ئەگەر بێت و دەسگیربكرێت هەڵوێستی توندمان دەبێت
ئەوەشی خستەڕوو"ئێمە پێشتریش بە چەندین بەیاننامەو ڕاگەیێندراو تەئكیدمان لەوە كردوەتەوە كە چونی گەنجان بۆ سوریا هیچ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئیسلامی و بگرە حیزبە ئیسلامیەكانیشهوه نییه.
و ناوبراو وتیشی"دەزگا ئەمنیەكان لە بری ئەوەی لە خەمی دۆزینەوەی بكوژانی كاوە گەرمیانیدابن هەڵدەستن بە دەسگیركردنی مامۆستایەكی ئایینی كەسایەتیەكی دیار.
مامۆستا سەید عوسمان ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی بانگەوازو ڕێنمایی بزووتنەوەی ئیسلامی و پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتی نوور لە قەزای هەڵەبجە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بانگهێشتی دادگا كرا و دواتر بهبێ هیچ بههانهیهك لهلایهن ئاسایشەوە دهستگیر كرا