پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامیی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، فریای بارودۆخی ئەمنی سلێمانی بکەون تا لەوە ئاڵۆزتر نەبووە.
شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ شەرقولئەوسەت، داوا لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەکات، سنورێک بۆ ئەو کودەتا ئەمنیەی سلێمانی دابنێن کە ھەندێک لە ئەندامانی ھێزەکانی ئاسایش ئەنجامیدەدەن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو ھەڵسوکەوتی ھێزەکانی ئاسایش بە نامرۆڤانە و نامەنتیقی وەسفدەکات و دەڵێت "ھەڵکوتانە سەر مزگەوتەکانی سلێمانی و ڕێزنەگرتن لە قوتابخانە ئاینیەکان و دەستگیرکردنی زانایانی ئاینی و سوکایەتیکردن بە ھاوڵاتیان بەسە بۆ ئەوەی بەراوردی ئاسایشی ھەولێر و سلێمانی پێبکرێت" .
جەودەت ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە ھەولدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی شارەکە تۆمەتبار دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت "ھەرگیز ئەو ھێزانە بەشێکن نین لە چارەسەر" و داواش لە ھەریەکە لە نێچرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەکات، دەستوەردان بکەن لە پێناو دانانی سنورێک بۆ ئەو بێسەرەوبەرەییە ئەمنیەی لە سایەی ئاسایشی سلێمانیدا شارەکەی گرتوەتەوە و ڕۆژانەش دووبارە دەبێتەوە .