23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕیبیری متمانەی بەخۆی ھەیە بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی
فڕانک ڕیبیری فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گەڕایەوە بۆ دوپاتکردنەوەی ئەو ھەلە بەھێزەی خۆی بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی و لەولێدوانی کە بۆ ڕۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی دا دانی بەوەدا نا کە درێژکردنەوەی وادەی دەنگدانە لەبەرژەوەندی ئەو نەبووە .
ڕیبیری وتی " من لەوپەڕی ھێمنیم , ئەوەی پێویست لەسەر یاریگا ئەنجامی بدەم پێ ی ھەڵساوم و ئەستەمە لەوەزیاتر ببەخشم .
ھەروەھا وتیشی " دەزانم درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدانەکە لەبەرژەوەندی من نەبووە , بەڵام متمانەم بە خۆم ھەیە بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی " . ڕیبیری کە بەم دواییە نازناوی باشترین یاریزانی مۆندیالی یانەکانی لەمەغریب بەدەست ھێنا , باسی لەو وەرزە نایابە کرد کە لەگەڵ بایرن میونخ پێشکەشی کردووە و توانیویەتی پێنج نازناو دەستەبەربکات و
وتی " ئەمە باشترین ساڵ بووە لەمێژودا لەسەرەتای ناوبانگی پیشەگەریم لەتۆپی پێ دا , بردنەوەی پێنج نازناو لەماوەی چەند مانگێکی کەم نایابە و شانازی پێوە دەکەم