23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تاقانه‌كه‌م
وه‌ره ئه‌مشه‌و
له‌نێو ژووری ته‌نیایما
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی شعرێكما بتخه‌وێنم
وه‌ره ئه‌مشه‌و
هه‌تا سه‌حه‌ر
به‌ده‌نگی لایلایه‌ی ڕوَح و ترپه‌ی دڵم
بتلاوێنم
وه‌ره ئه‌مشه‌و دوواقومی بزه‌ی دڵداری
له‌پێكی ته‌مه‌نم نوَش كه
سه‌رت بنێ به‌سنگمه‌وه‌و
خه‌می دوری فه‌راموَش كه
تاقانه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر هاتی بڕیار ئه‌ده‌م
هه‌رچی شیعری جوانم هه‌یه
بیكه‌م به‌قردێله‌ی سه‌رت
گه‌لاَی وه‌ریوی باخچه‌كه‌م
ئه‌كه‌م به پوَشاكی به‌رت
ئه‌گه‌ر هاتی په‌یمان ئه‌ده‌م
مانگت بوَ بكه‌م به سه‌رین
ئەستێرەكان ئەڕژێنمە نێو چاوانتەوەو
شنەی شەوبا
ئەكەم بەئاوازی ئەوین
به‌لاَم گیانه بیرت نه‌چێت
پڕ به‌مشتی پاسارییه‌ك
پێكه‌نینی مناڵیم لێ به‌جێماوه
ئه‌گه‌ر هاتی
له‌گه‌ڵ خوَتا بوَم بێنه‌وه
ته‌مه‌نم وه‌رزێكی ماوه.