23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆنگرەی ڤیەننا لەساڵی ١٨١٥زدا
ْ
هۆکارەکانی بەستنی کۆنگرەی ڤیەننا
لە دوای ئەوەی کەوا ناپلیۆن حکومڕانی فەرەنسای گرتە دەست بەشێوەیەکی نامۆکاری گۆرینی لە نەخشەی ئەوروپای سیاسی کرد کەلەئاستی بێدەنگی دا نەبوو. چونکە خاکی فەرەنسا بە شێوەیەك زیادی کردبوو کە پێشتر بە هیچ شێوەیەك سنوری وای بەخۆوە نەبینی بوو...
ناپلیۆن دوای ئەوەی کەهەموو خاکی بەلژیکاو زەویەکانی نێوان فەرەنساو رووباری راینی گرتە خۆی، دواتر کەنارەکانی ئەلمانیا تادەریای بەڵتیك و رۆژئاوای خستە ژیر دەستی خۆیەوە.. لە ئیتالیاش دەستی گرت بەسەر هەموو کەنارەکانی ئیتالیادا، لەسنوری فەرەنساوە تا رۆما کورەکەی خۆی کرد بە پاشا لەێداو ناوی لێنا شاری پیرۆز ، وە ژمارەی بەریوەبەرایەتیەکانیشی لە (٨٣)وە بۆ(١٣٠) بەرزکردەوە.
ناپلیون بەوەشەوە نەوەستا هەوڵی گۆرینی سیماکانی ئەوروپایدا بۆ نموونە: سوسرا هەر بەناو کۆماریکی سەربەخۆ بوو بەرواڵەت سەر بەفەرەنسا بوو.. ئەم هۆکارانە وای کرد کەوا وڵاتانی زلهێزی تریئەوروپا وەکو بەریتانیا روسیاو نەمساو پروسیا یەك بگرن بە لەناوبردنی ئیپراتۆریەتی ناپلیون هەر لەبەر ئەمەش پەیمانێکیان مۆر کرد وڵاتەکان تیایدا ئیمزایان لەسەر ئەوە کرد بۆ ماوەی بیست سال تواناکانیان یەك بخەن لەبەرەیەکداو هیچ وڵاتێکیش ئاشتی بەبێ پرسی سێ لایەنەکەی تر کارنەکات تارووخانی ناپلیون دەست لەشەر هەڵنەگرن ، هەرچەندە پێشتر نەمسا قەناعەتی بە هاوپەیمانان هینا بوو کە چەند مەرجیك بەسەر ناپلیوندا بسەپینیت وەکو- دەبێت سنوری فەرەنسا بۆ پێش سنوری بەر لەشۆڕش بگەریتەوە، ناپلیونیش لە حکومدا بمێنێتەوە ،صونکە پێی وابوو کەوە سەردەکەوی بەسەریاندا، بەڵام دواتر هاوپەیمانان لە ٣١ یازاری ١٨١٤دا پەلاماری پاریسیانداو دوای ٣ رۆژ ناپلیون لەسەر کورسی حوکمی فەرەنسا هاتەخوارەوەو وازی هێنا لەهەموو مافەکانی، وە دورخرایەوە بۆ دورگەی ئەلبا.
بەستنی کۆنگرەی ڤیەننا
دوای ئەوەی هاوپەمانان سەرکەوتن بەسەر ناپلیوندا ، ئەوە بوو هاوپەیمانان پێشنیاری بەستنی کۆنگرەکیان کردبۆ سەرلەنوی باشکردنی بارودۆخی سەرانسەری ئەوروپا جگە لە فەرەنسا هەڵبژاردبی ڤیەنناش لەبەر ئەوەنە بوو کەدەکەوێتە ناوەراستی ئەوروپاوە، نا بەڵکو- لەبەر ئەوەبوو کەنەمسا پشکی زۆری لە فراوانخوازییەکانی ناپلیوندا بەرکەوتبوو ، واتا – لەو زیانانەی کە فەرەنسا لێی دابوو. هەرچەندە فەرەنسا بریاری هاوپەیمانان رژیمی پاشایەتی بۆ فەرەنسا گەرینرایەوە ، بەڵام بەر بۆی نەبوو بەشداری کۆنگرە بکات. بەڵام کاتێك ولاتە زلهێزەکان بون بەدوو بەرەوە روسیا و پروسیا لەلایەك نەمساو بەریتانیا لەلایەکی تر "تالیران" کە وەزیری دەرەوە بوو، لەبەر بەرژەوەندیەکانی فەرەنسا ئەم ناکۆکیەت قۆستەوە و دایە پال نەمساو بەریتانیا . ..
دواتر بەریتانیا و فەرەنسا و نەمسا بەنهێنی کۆبوونەوە ، ئەم کۆبونەوەش هیندەی تر ئالۆزی دروستکرد لە نێوان هەردووبەرەدا ناکۆکیەکەش لەوەدا بوو کە پروسیا داوای دەکرد هەموو سەکسۆنیای بەرکەوی روسیاش بەشیکی زۆر لە پۆلۆنیای بەرکەوی ، بەڵام "متەرنیخ" کەراویژکاری نەمسا بوو زۆر بەتووندی دژی داواکاریەکان وەستایەوە ، لەبەرئەوەی دەیزانی روسیا پۆلۆنیای دەکەوی ئەوا پارسەنگی هیزی ئەوروپا بەلای روسیا دەکشیتەوە.، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاو تالیران پشتگیری متەرنیخ یان کرد، لەم کاتەدا ناپلیون ئەم ناکۆکیای قۆستەوەو لەدورگەی ئەلبا هەڵهات و گەرایەوە بۆ فەرەنسا، وەکاتیك هاوپەیمانان گەرانەوەی ناپلیون بیست هەموو بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەلاوەناو بۆ تەواو نەهێشتنی مەترسی ناپلیون لەسەرحوکمی فەرەنسا.
لەگرنگترین ئامانجەکانی کۆنگرەی ڤیەننا
ئامانجە هاوبەشەکان :
١- پاراستنی هێمنی و ئاسایش و گەرانەوەی ئارامی بۆ ولاتە نزمەکان
٢- لەناوبردنی هەموو رژیمە شۆرشگیرو کۆماری خوازەکان لەسەرتاسەی ئەوروپا
٣- کارکردن بە هەموو شیوازیک بۆ پاراستنی رژیمی سیستمی کۆمەلایەتی کۆنە پاریزەکان وەپاراستنی مافی تەختی حوکمرانییەکانیان
٤-بروا نەکردن بە فەرەنسا وەکو چاویکی گیرەشێون ئاژاوەگێر لە ئەوروپا سەیر بکرێت ، وەدەبێت لەڕووی سەربازی سیاسیەوە لاوازبکریت بۆ ئەوەی جاریکتر پشتگیری لە بیروراکانی شۆڕش نەکات ، وەپارسەنگی هێز لە ئەوروپا تیك نەدات.
ئامانجە تایبەتییەکان
نەمسا: میترنیخ راویژکاری نەمسا بوو داوای کرد
١- هەموو خاك و هەریمە داگیرکراوەکان لەلایەن فەرەنساوە بۆ بگەریتەوە
٢- بەرژەوەندیە کۆنەکانی لە ئیتالیا بۆ بپاریزیت
٣- روسیاش لە چارەنوسی پۆلۆنیادەستیوەردانی کاروباری ئەلمانیا سەرفراز نەکرد.
بەریتانیا: هیچ داواکاریەکی ئەو تۆی نەبوو لە کۆنگرەکەدا کاشایەنی باسکردن بیت ، چونکە لەسەدەی ١٩دا بەریتانیا زیاتر چاوی لە رۆژهەلاتی ناورەراست بوو.
روسیا:
١-دەیویست بۆ پارستنی باری ئارامی کیشوەری ئەوروپا داداو هاوپەیمانیەتیەکی کرد لەنیوان ولاتە مەزنەکاندا بەسەرکردایەتی خۆی ، ئەم هاوپەمانیەتیەش دواتر بە هاوپەیمانی پیرۆز ناسرا.
٢- دەیویست دەست بەسەر خاکی فیەسۆنیا دا بگریت وە چاویی لە بەنداوەکان بوو.
پروسیا:
١- دەیویست خاکەکانی سەکسۆنیای بەرکەوی
٢- هەروەها دەس بگریت بەسەر هەریمی ئەلزاس و لۆرینی فەرەنسادا.
٣-وە هەموو دەولەتکەکانی ناو ئەلمانیا لەناو یەک دەوڵەتی مەزندا دروست بکات
فەرەنسا: لەبەر ئەوەی وەك دۆراویك و ئاژاوەگیریك سەیردەکرا، بۆیە داواکاریەکانیان زۆر سادە بوو.
١- گەرانەوەی پێگەی سیاسی فەرەنسا وەکو وڵاتیکی مەزن
٢- بۆ وەدەسهێنانی متمانەی وڵاتەکانیش رایگەیاند کەدەست لەهەموو ئەو ناوچانە هەلدەگریت کە ناپلیون داگیری کردبوو
٣- وە رای گەیاند کە پشتگیری تەواوی هەیە بۆ رژیمی پسشایەتی.
دواجار لە ٩ی حوزەیرانی ١٨١٥ کۆتاییان بە کۆنگرەکە هیناو داواشیان لە وڵاتە بچوکەکان کرد کە ئیمزای بکەن.
گرنگترین بریارەکانی کۆنگرەش ئەمانە بوون
- فەرەنسایان بۆ سنوری بەر لەشۆڕش گەراندەوە، بەڵام ریگەیاندا شاری ئەفینۆن بە دانیشتوانەکەیەوە لە ژیر دەستی دا بمینیتەوە
- هەریمی هانۆڤەریان بە بەریتانیا بەخشی ، چونکە ئەوە شوینی کە دایک بوونی پسادشای بەریتانیا بوو
- دان بە مافی روسیادا نرا کەدەستبگریت بەسەر خاکی بیسارابیا وە خاکی فنلەندا و فیرسۆڤیاشی بەرکەوت
- پروسیا سێ یەکی خاکی سەکسۆنیای بەر لەگەل زەویەکانی بپنیرانیا
- لەبەر ئەوەی زیانی زۆر بەر نەمسا کەوتبوو چەند شوینیکیان لە ئیتالیا پێ بەخشی لەگەل زەوییاکانی لۆمباردیاو بندوقیە
- ئیتالیاش مولکەکان و سامانەکانی پاپای بۆ گیردرایەوە
- میرنشینەکانی ئەلمانیش کە ناپلیون دروستی کردبوو ژمارەیان لە ٥٣ وە بۆ ٣٦ دەولەتکە کەم کرایەوە.