24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به بڕیاێكی له‌ناكاو ( مامۆستا سه‌ید عوسمان) تا 29/12/2013 به ده‌ستبه‌سه‌ری له ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ده‌مێنێته‌وه ....
دوای ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژی دوشه‌ممه (23/12/2013) به‌ڕێز مامۆستا سه‌ید عوسمان سه‌ید أحمد زانا و كه‌سایه‌تی ئایینی دیاری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری دادگای هه‌ڵه‌بجه و ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ردانی ئاسایشی كرد ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی لێدانی به‌ڕێزیان ده‌رباره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌ڵه و نادروستانه‌ی له‌سه مامۆستا ووتراه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سوریا و ڕۆشتنی گه‌نجانی كرد بۆ ئه‌و ولاَته بهلاَم به‌داخه‌وه ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه و دواتر به‌بڕیاری دادوه‌ر مامۆستا (عوسمان) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه هه‌بێت و تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ بوبێته‌وه ، دهستبهسهردهكێرت وه ڕه‌چاوی پێگه و كه‌سایه‌تی ئایینی و كۆمهلاَیهتی ئه‌م مامۆستایه نه‌كراوه له كاتێكدا ئه‌و ڕێزی له سه‌روه‌ی یاسا گرتووه و ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌و لایه‌نانه كردووه .
وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك و ساغ بونه‌وه‌ی تۆمه‌تێك له‌سه مامۆستا عوسمان ،ئازاد بكرێت ، بهلاَم به‌داخه‌وه بڕیار درا تا 29/12/2013 له ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه به دهستبهسهی بمێنێته‌وه .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م هه‌موو تۆمه‌تانه‌ی كه خرابوونه پاڵ مامۆستا عوسمان له دادگای هه‌ڵه‌بجه و ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه هیچ كامیان ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه به‌سه‌ر مامۆستا عوسمان ، به‌ڵام به‌م بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌ریان كرد ، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و رێسایه‌كی حكومه‌ت و دادگای بالاَیه .