24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆبن داھاتووی خۆی یەکلایکردەوە
ئارین ڕۆبنی ھۆڵەندی و ئەستێرەی بایرن میونخی ئەڵمانی ھیوادارە تا ٣ ساڵی تر و تا ٢٠١٨ لە ریزی یانەکەی درێژە بەیاریکردنی بدات.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئەڵمانی رۆبنی تەمەن ٢٩ ساڵ رایگەیاندووە " دەمەوێت دوای کۆتاییھاتنی بۆندەکەم کە ٢٠١٥ تەواو دەبێت ، بەردەوام بم و دەستکەوت و نازناوی زیاتر دەستەبەر بکەین.
راشیگەیاندووە " لەگەڵ کارل ھاینز رۆمەنیگەی جێگری سەرۆکی یانەکەم گفتوگۆمان کردووە و ھەردوولاش لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم گەیشتوینەتە رێککەوتن و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیمزای دەکەم