24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك وه‌زیری میسر ئیخوان موسلمین رێكخراوێكی تیرۆرستیه
سه‌رۆك وه‌زیری میسر رایگه‌یاند: له‌ئێستادا كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمین له‌و ولاَته‌دا رێكخراوێكی تیرۆریستییه.
حازم ئه‌لبه‌بلاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌خه‌لیه كه به گوێره‌ی ئاماره‌كان تائێستا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ٩٦ كه‌سی دیكه برینداربوون، كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمینی به‌رێكخراوێكی "تیرۆریستی" ناوزه‌د كردوه.
هاوكات شه‌ریف شه‌فیق وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیری میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: به‌بلاوی ئه‌و بڕیاره‌ی دوای ده‌ركه‌وتنی رووی راسته‌قینه‌ی ئیخوان وه‌ك و رێكخراوێكی خوێنرێژ داوه، وتیشی: سه‌رۆك وه‌زیر پێیوایه ئیخوان ئه‌و هێرشانه وه‌ك پیلانگێڕییه‌ك رێكده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ده‌نگدانی راپرسیی ده‌ستووری وڵات به گه‌رمی نه‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان