24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت
شعوبیه‌ت وه‌كو پێناسه ده‌توانین بڵین خه‌باتێكی فكری و كۆمهلاَیهتی بوو كهموسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان به‌رگرییان پێكردووه له‌خۆیان ، هه‌ندێكیان موناقه‌شه‌ی یه‌كسانی عه‌ره‌بیان ده‌كرد له‌گه‌ل سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی تردا و خۆیان به خه‌ڵكی یه‌كسانخواز داده‌نا.
شعوبیه‌ت گروپێكن كهفهزڵی عه‌ره‌ب نادات به‌سه‌ر عه‌جه‌مدا ، شعوبی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌سوك سه‌یری عه‌ره‌ب ده‌كات و پێیان وانییه كه‌هیچ فهزڵێكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی تره‌وه هه‌بێت.. مه‌به‌ست له‌زاراوه‌ی شعوبییه‌ت ئه‌وانه‌ن كهلههۆزه عه‌ره‌به‌كانه‌وه په‌لیان هاویشتوه یاخود مه‌به‌ست پێی عه‌جه‌مه . عبدالوهاب كیالی لهئینسكلۆپیدیا سیاسیه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی شعوبیه‌ت ئه‌ڵێت كهزاراوهی شعوبییه‌ت بیرۆكه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌ده‌بی بوو كهئایینیان كرد به‌دروشمێك بۆ خۆی و له‌نێوان ڕه‌گه‌زه ناعهرهبهكاندا سه‌ری هه‌ڵدا .ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زیاتر له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا سه‌ری هه‌ڵداو دژی ئه‌مه‌وییه‌كان بوون و نه‌چونه ژێر ڕكێفی ئه‌وانه‌وه، چونكه ئه‌مه‌وییه‌كان ته‌نها عه‌ره‌به‌كان كه‌سی یه‌كه‌م بوون و عه‌ره‌بیشیان بههاولاَتی پله‌یه‌ك و هاولاَتی غه‌یره عه‌ره‌بیان به هاولاَتی پله دوو داده‌نا، ته‌نانه‌ت به كه‌سانی غه‌یره عه‌ره‌بیان ده‌وت (موالی) موالیش به‌و كه‌سانه ده‌وترا كه غه‌یری ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب بوون و باجێكی زوریان ده‌دا و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان نه‌ده‌كرد.
له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه پاڵه په‌ستۆیان له‌سه‌ر بوو، ئه‌وه‌ی ڕوون وئاشكرایه سه‌ره‌تای بایه‌خدان به‌ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (معاوییه) .دیدی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی دیار لهنێوهندهكانی ئه‌مه‌وییدا گرتبوو كه هه‌وادارییان بۆ عه‌ره‌ب بوو و حه‌زیان ده‌كرد خۆیان به‌سه‌ر ناعه‌ره‌به موسڵمانه‌كاندا به‌رز ڕابگرن، كاریگه‌ری ئه‌مه‌ش دوو لهئاراستهدا ده‌ركه‌وت، ئه‌وانیش:
1- ئاراسته‌ی سیاسی : سه‌باره‌ت به‌ئاراسته‌ی سیاسی تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ناعه‌ره‌به كان هاتنه ناو ئاینی بیرۆزی ئیسلام بهلاَم له‌راستیدا ئه‌و مافانه‌یان نه‌بوو كه‌ئیسلام داویه‌تی تایهكسانی ته‌واوی سیاسیان له‌گه‌ل عه‌ره‌بدا هه‌بیت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ئه‌ركه گه‌وره‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت دوورخرابوونه‌وه و له‌و موچه‌و به‌خششه بێبه‌شكران كهلهجیاتی په‌یوه‌ست بونیان به‌سوپاوه مافی خۆیان بوو، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هاتبوونه ناوئیسلامیشهوه كه‌چی سه‌رانه‌یان له‌سه‌ر سه‌پێنرابوو.
شتێكی چهسپاویشه زوربه‌ی زۆری دووبه‌ره‌كی و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌كان له‌سه‌رده‌می ئهموییهكان ئه‌و ئاراسته ئه‌مه‌وییه بوو كه‌به‌ره‌و تایبهتمهندكردن و ره‌گه‌زی عه‌ره‌بی بوو هه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نائاساییانهبوو كهگیانی كینهورقی له‌سه‌رده‌می ئهمهییهكاندا دروست كرد‌و ناره‌زایه‌تی لێده‌كه‌وته‌وه و دواتر ئه‌و رق و ناره‌زایه‌تیانه به‌شێوه‌یه‌ك فراوان ده‌بوو بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌مه‌وییه‌كان دروست ده‌كرد.
2- ئاراسته‌ی ئابووری: سه‌باره‌ت به‌ئاراسته‌ی ئابوری ئه‌مه‌وییه‌كان سیاسه‌تێكی دیاریكراوی ئابورییان گرته‌به‌ر كه‌پایه‌كه‌ی بێبه‌شكردنی مهوالیهكان بوو له‌تایبه‌تمه‌ندییه ئابورییه‌كان، راسته هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی كاتی‌یان بۆ به‌دیهات بهلاَم له‌كۆتایدا بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زای و ته‌نانه‌ت بارگرژی و وای لیهات مهوالیهكان له‌روخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویدا ڕۆلێكی گه‌وره‌یان گێڕا. ده‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌و چه‌ند هوكارێكی دیكه وای كرد كه بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت سه‌رهه‌ڵبداو خۆیان بهیهكسانخواز ناساند‌و پێیان وابوو ئه‌وه‌ی كهئهمهوییهكان ده‌یكه‌ن كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و نابێت به‌ناوی ئیسلام و عه‌ره‌به‌وه وای نیشان بده‌ن كه‌عه‌ره‌ب میلله‌تێكن خوا خوشی ده‌وێن و ده‌بێت هه‌ر ئه‌وان هه‌موو دهسهلاَتێكیان هه‌بێت و كه‌سانی غه‌یری عه‌ره‌ب خزمهتكارو ژیر ده‌سته‌یان بن، بهلاَم له‌و كاته‌دا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خۆیان بهیهكسانخواز ناساند‌و دژی نابه‌رانبه‌ری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تربوون لهمافهكاندا و داوای یه‌كسانییان دهكردو پێیان وابوو عه‌ره‌ب فه‌زڵی نییه به‌سه‌ر میلله‌ته‌كانی تره‌وه وهه‌موویان یه‌كسانن و هه‌ر میلله‌تێكیش به‌پله‌ی ته‌قوا لای خوا خوشهویستهو نابێت به‌ناوی ئاینهوهی خه‌ڵكی به‌كه‌م ته‌ماشابكرێت،
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بن شعوبیهكان پێیان وابوو كه‌ئیسلام بانگه‌وازی ڕیًبازێكی ئاینییه‌و خوای گه‌وره ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌م جیهانه به‌گشتی و رۆژههلاَت و رۆژئاوا عه‌ره‌ب و جگه له‌عه‌ره‌ب پیاوان و ژنان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاران نه‌زانه‌كان و زاناكان وئه‌وه یه‌كه‌یه‌كی ئایینییه ویستی خوای گه‌وره وابووه كه‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێ ببه‌ستێته‌وه وهسهرانسهری جیهان بگرێته‌وه به‌گشتی، وه‌هیچ كاتێك بانگه‌وازی ئیسلام عه‌ره‌بچێتی نه‌بووه‌و نه یه‌كێتییه‌كی عه‌ره‌بیش بووه وه‌نه ئاینێكی عه‌ره‌بیشه وه هه‌رگیز ئیسلام ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵك ڕانهگهیانووه كهگهلێك زیاتربێت له‌گه‌لێكی تر‌و نهزمانێك له‌زمانێكی تر‌و نه‌وه‌یه‌ك لهنهوهیهكی تر جگه له‌ڕاده‌ی له‌خواترسان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره لهقورئاندا له‌سوره‌تی حوجوراتدا ده‌فه‌رموێت:( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)،(ئه‌ی خه‌لكینه ئێمه ئێوه‌مان لهنێرومێیهك دروستكردووه واته له‌دایك و باوكێك وهكردوومانن به‌چه‌ند هۆزو عه‌شیره‌ت و قهومێكهوه تا به‌برایه‌تی و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بژین، جیاوازی ڕه‌نگ و زمان و جێگا‌و ولاَتان نابێت ببێته هۆی ڕق لێبوونه‌وه و دوژمنایه‌تی له‌نێوانتاندا، بێگومان باشترین كه‌ستان له‌لای خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سه‌تانه كهلهههمووتان پارێزگارترو له‌خواترس بێت و كاری چاكه بكات و خۆی لهههمووقسهو كرده‌وه‌یه‌كی خراپ بپارێزێت به‌راستی خودا بهكاروكردهكانتان زۆر زانا‌و ئاگاداره ).
ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئالاَی برایه‌تی و یه‌كسانی له‌نێوان سه‌رجه‌م ئاده‌میزاد به‌رز كردووه‌ته‌وه. پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌رباره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی فه‌رموویه‌تی(وازی لێ بێنن و لێی دوربكه‌ونه‌وه ،چونكه ڕه‌گه‌زپه‌رستی زۆر خراپ و بۆگه‌نه‌و بۆگه‌نی ده‌به‌خشێ) ئه‌م كاره‌ی ئهمهوییهكانیش پێچه‌وانه‌ی قورئانه چونكه خوای گه‌وره خۆی بریاری داوه كه‌هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان به‌نده‌كانی خوا ته‌نها به‌زۆری تهقوانهبێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی كاروكرده‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه(درودی خوای له‌سه‌ربێت) چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رده‌م و ژیانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) بكه‌ین هیچ كاتێك جیاوازی له‌نێوان عه‌ره‌ب و غه‌یری عه‌ره‌بدا نه‌كردووه‌و فه‌زڵی عه‌ره‌بی نه‌داوه به‌سه‌ر هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا وه‌كو ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) كه‌ده‌فه‌رموێ (هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان عه‌ره‌ب و عهجهمدانیه ئیلا به‌پله‌ی تهقوانهبێت) ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و سهحابیانهی له‌لای پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) بوون ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه‌غه‌یری عه‌ره‌ب بوون وه‌كو (سوهه‌یبی رۆمی و سه‌لمانی فارسی و جابانی كوردی.........) هه‌ریه‌كێكیش له‌مانه ڕۆڵی خویان هه‌بووه له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی ئیسلامدا.
هه‌موو ئه‌و كاری ڕه‌گه‌ز په‌رستی و عهڕهبچێتییهی ئه‌مه‌وییه‌كان وایكرد بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت بێته كایه‌وه‌و خویان بهیهكسانیخواز دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی غه‌یری عه‌ره‌ب نه‌خورێت ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین له‌هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا باس له‌وه كراوه شعوبییهكان سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی فارسن بهلاَم ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت شعوبییهكان له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی(نه‌به‌تی و قیبتی و ئهندهلوسیهكان و چه‌ند ڕه‌گه‌زێكی دیكه پێكهاتووه له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه‌كاندا ناوی كوردیش هاتووه له‌ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا، بهلاَم فارسه‌كان لهههموونهتهوهكانی دیكه ڕۆڵیان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا بینیوه.
ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌میان ئه‌وه بووه فارسه‌كان له‌ڕابردوودا خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی گهورهبوونهو نه‌یانویستوه عه‌ره‌به‌كان ئه‌و شارستانییه‌ت و سهروهریانهیان له‌ناوبچێت .دووه‌م هۆكار بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كهفارسهكان له‌ڕابردوودا خاوه‌ن دهسهلاَت و سیسته‌می سیاسی تایبه‌ت به‌خۆیان بوون و خاوه‌نی سه‌ربه‌ستییه‌كی سیاسی خۆیان بوونه‌و هیچ كه‌س مافیانی زه‌وت نه‌كردووه، بۆیه به‌باشیان زانیوه پارێزگاری لێبكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و دژی زاڵبوونی عه‌ره‌ب بوونه به‌سه‌ر خۆیان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا.
شعوبییهكان ده‌یانووت له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت)و سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی راشیدیندا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا نه‌كراوه و نابێت ئهمهوییهكانیش ئه‌و مافه به‌خۆیان بده‌ن كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا فه‌زڵیان فه‌رزبكرێت . ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به ئه‌مه‌وییه‌كان گه‌شتبوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی وایان ده‌زانی ئیسلام بۆ عه‌ره‌ب هاتووه تا پله‌و پایه‌یان له‌ڕیزی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌رزه‌ویدا به‌رزبكاته‌وه .
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت
1- هۆكاری سیاسی : له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كهئهمهوییهكان عه‌ره‌بچێتییان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كه‌شیان له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌ره‌بی دامه‌زراندبوو وه به‌چاوی ڕق و كینه‌وه لههاولاَتیانی غهیرهعهرهبیان ده‌روانی و بێبه‌شیان كردبوون له مافه‌كانیان ئه‌مه‌ش بۆخۆی پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌ی بوو، چونكه ئیسلام په‌یامی برایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی هه‌ڵگرتبوو، ده‌بوو ئه‌مه‌وییه‌كان ئه‌و هاولاَتیانهی كههاتبوونه ناو ئیسلامه‌وه و عه‌ره‌ب نه‌بوون به‌چاوی رێز‌و برایه‌تییه‌وه لێیان بڕوانیایه، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(هه‌موو موسڵمانان برای یه‌كترین).
زۆر به‌ڵگه‌ی مێژوویی هه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كهئهمهوییهكان ناعهرهبهكانیان به‌كه‌م زانیوه و لهپایهگرنگهكانی ده‌وڵه‌ت دووریان خستبونهوه، ئه‌گه‌ر موالییهكیان دانابێت ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو گرتبوو كه‌ده‌بوایه ئه‌و كاربه‌ده‌سته عه‌ره‌ب بوایه، ئه‌گه‌ر قازییه‌ك یان پێش نوێژێكیان دابنایه ده‌بوایه له‌ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب بوایه، ئه‌گه‌ر له‌م بهندوباوهش لایان بدایه عه‌ره‌به‌كانی تر ده‌ستیان ده‌كرد به‌شۆڕش و داوای له‌سه‌ر كارلابردنی ئه‌و كاربهدهستهیان دهكردو ده‌یانوت نابێت له‌عه‌ره‌ب نه‌بێت و پیلانیان بۆ دادهناو ئاژاوه‌یان ده‌نایه‌وه، ئه‌مه بویه هۆكارێك بۆ بلاَوبوونهوهی گیانی شعوبییه‌ت.
2- هۆكاری سه‌ربازی : له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كاندا سوپایه‌كی زۆر نیزامی هه‌بوو ئه‌م سوپایه هه‌مووی له‌هاولاتی عه‌ره‌بی پێكهاتبوو و رازی نه‌ده‌بوون عه‌ره‌به ناموسڵمانه‌كان بێنه نێو ڕیزی ئه‌و سوپایه‌وه، ته‌نها له‌كاتی زۆر زه‌رور نه‌بوایه ئه‌ویش وه‌كو ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی مان و نه‌مان، ته‌نانه‌ت موچه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به ناموسڵمانانه‌ی له‌وكاته زهرووانهدا به‌كار ده‌هێنران وه‌كو موچه‌ی عه‌ره‌به‌كان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژووی ئهمهوییهكانیش بكه‌ین ده‌بینین بۆ یه‌كه‌مجار هێزی سه‌رسنور له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كان دروست كرا ئه‌و هێزه سه‌ر سنورییه زۆر به‌كه‌می موسڵمانی ناعه‌ره‌بی تێدابووه.
3- هۆكاری ئابووری: به‌هۆی وه‌رگرتنی باجێكی زۆر لهموسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان وه‌كو(باج و خرابی وهرگرتنو زیاده‌یه‌كی زۆری باج) به‌هۆی ئه‌م كارانه‌وه كه به‌زۆر سه‌پێنرابوو به‌سه‌ریانداو سته‌مێكی ئابوری زۆریان له‌خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی ئه‌م كاره په‌یره‌و كراوه كه‌لێره‌دا جیگه‌ی نییه زۆر ئاماژه‌ی پێبكه‌ین، بهلاَم ئه‌م كاره‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌لای هاولاَتیانی موسڵمانی ناعه‌ره‌ب دروست كرد‌و به‌دوای بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ده‌گه‌ڕان تاوه‌كو هه‌مویان كۆببنه‌وه لێی و خۆیان له‌و هه‌موو باجه قورسه ڕزگاربكه‌ن، په‌یدابوون وهاتنه كایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت ئه‌م كاره‌ی موسڵمانه ناعهرهبهكانی ئاسان كرد‌و هه‌موویان له‌ده‌وری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه.
نابێت ئه‌م شعوبیانهش به‌فریشته له‌قه‌له‌م بده‌ین، ئه‌مانیش له‌گه‌ل بههیزبوونیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی دایانی گرته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و شعوبیانهی كهلهنهتهوهی فارس بوون زۆر شانازییان به‌خۆیان و نه‌ته‌وه‌و میژوو و هێزیانه‌وه دهكردو چه‌ندین كتێبیشیان دژی عه‌ره‌ب و دهسهلاَتدارێتیان ده‌ركرد.
فاكته‌ره یارمه‌تیده‌ره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت
ده‌توانین بڵێن هۆكاره‌كانی رووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ڕاسته‌وخۆ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوونه بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌وانه :
یه‌كه‌م : جێنشینی هۆكارێكی گه‌وره‌بوو له‌دووبه‌ره‌كی خانه‌واده‌ی ئه‌مه‌وی ، چونكه به‌نی مه‌روان هه‌رده‌م بۆ جێنشینی دووكه‌سیان داده‌نا كه‌یه‌ك له‌دوای یه‌ك بێن، یه‌كه‌م كه‌سێ كه‌ئه‌وه‌ی كرد مه‌روان بوو، چونكه بۆ جێنشینی عه‌بدولمه‌لیكی ده‌ستنیشان كرد‌و دوای ئه‌ویش عه‌بدولعه‌زیز، عه‌بدولمه‌لیك خه‌ریك بوو دووبه‌ره‌كی بخاته ناو ئه‌و خانهوادهیهوه، چونكه ویستی عه‌بدولعه‌زیز لابداو جێنشینی بگوازێته‌وه بۆ وه‌لیدی كوڕی، بهلاَم كاری خودا به‌مردنی عه‌بدولعه‌زیز له‌وه‌دا یارمه‌تیدا و ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستی پێنه‌كرد، بهلاَم خۆی ئه‌و كاره‌ی دیت و زانی كه‌چی سودی لێوه‌رنه‌گرت و وه‌لید و سوله‌یمانی كرده جێ‌نشین، وه‌لید ویستی سوله‌یمان لابداو كوڕه‌كه‌ی خۆی بكاته جێ‌نشین كه‌چی مه‌رگ رێكه‌ی پێنه‌داو ئه‌و كاره‌ی ماوه‌یه‌كی دیكه دواخست، كه‌چی سوله‌یمانیش سوودی له‌وه نه‌بینی و عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیزی كرده جێ‌نشین و دوای ئه‌ویش یه‌زیدی كوری عه‌بدولمه‌لیك عومه‌ر خۆشی لهیهزید نه‌ده‌هات، ئه‌ویش مه‌ترسی لێ هه‌بوو زوو مرد، یه‌زید هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره كرده‌وه‌و هیشامی برای كرده جێنیشن و دوای ئه‌ویش وه‌لیدی كوڕی هیشام ویستی وه‌لید لابداو له‌وه‌شدا پێداگری ده‌كرد تاوه‌كو هیشام و وه‌لید نێوانیان ناخۆش بوو.
زۆربه‌ی سه‌ركرده گه‌وره‌كان و خاوه‌ن وتتهكان له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ڕایان گه‌یاند كهلایهنگیری ڕایه‌كه‌ی هیشامن ، بهلاَم به‌رله‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات مردو ئیدی وهلیدهات و قۆڵی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ڵماڵی و له‌و ناحه‌زانه‌ی كهلهبنیاتنانی ماڵی ئه‌مه‌وییه‌كاندا پێویستیه‌كی زۆری پَیان هه‌بوو له‌وانه‌ش ئامۆزاكانی و گه‌وره‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی وێرانی بوو چونكه خانه‌واده‌كه‌ی درزی تێكه‌وت و ئه‌و هێزانه‌ی بڕبڕبوون كه‌پشتی پێدهبهستان، ئیتر له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه بوارێكی فراوان بۆ ئه‌وانه ره‌خسا كهنهیاریان بوون، ئه‌مه باشترین هه‌ل بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی شعوبیهكان و له‌په‌نای ئه‌م ململانێیه‌وه سودێكی باشیان بینی و توانیشیان خۆیان باشتر كۆبكه‌نه‌وه. ــــــــــــــــــــــ
دووه‌م : له هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌دا سیسته‌می (شورا)گوڕا بۆ سیسته‌می پشتاوپشت، ئه‌مه‌ش كاریكی هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان بوو له‌هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌دا كه‌پێویسته پرس و ڕاوێژ به هه‌موو موسڵمانان بكرێت به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز، چونكه خوای گه‌وره خۆی فه‌رمان ده‌كات كه‌موسڵمانان راوێژ به‌یه‌كتری بكه‌ن دیاره حیكمه‌ت له ڕاویژ كردن‌دا بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵویستی هبێت ته‌نانه‌ت له‌دیاری كردنی كه‌سێكیشدا بێت وه‌كو خه‌لیفه‌و فه‌رمانڕه‌وا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می شورا گۆڕا بۆپشتاویشت هه‌ندێك كه‌س بوونهخهلیفهی ئه‌مه‌وییه‌كان كه‌كه‌سانی دنیا ویستبوون و ئه‌و خه‌لیفانه‌ی بووبوونه خه‌لیفه له‌سه‌ر داخوازی هاولاتیان نه‌بوو له‌كاتێدا خه‌لافه‌ت به‌ڕای زانایانی شه‌ریعه‌ت گرێبه‌ستێكه به‌هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ندكردنی نێوان میلله‌ت و خه‌لیفه به‌ئاكام ده‌گات و چه‌ند پابه‌ندی و مافێكی لێده‌كه‌وێته‌وه پێویست ده‌كات خه‌لیفه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌یعه‌ت پێدانه و متمانه پێبهخشیینه، ئه‌ركی بهیعهتپێدراو به‌ڕێوبردنی كاربارهكانی وڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه به دادگه‌ری به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه ده‌كرێت ئه‌و بهیعهتپێدانه ههڵبوهشێنریتهوهو سه‌رۆكیش ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوومهرجه پێویستیه‌كانی ئه‌م بواره نه‌هاتنه دی، به‌لام ئه‌مه‌وییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه نه‌گه‌رانه‌وه بۆ ڕای هاولاَتیانی موسڵمان و وه لهفهرمانڕهوایهتییهكانیاندا دادگه‌رییان تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م نادادگه‌رییه وایكرد بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت بێته ئاراوه.
سێیه‌م: زیندوكردنه‌وه و بره‌و دان به‌ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب و په‌راویزخستن و بێبه‌شكردنی نهتهوهموسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان و زیادبوونی بێزاری و هه‌ست بهخۆكهمزانینی ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌وییه‌كان و ئه‌وه‌یان لا ڕوون و ئاشكرابوو كه ئه‌م فه‌زڵدانی عه‌ره‌به به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا هیچ كاتێك نه‌خوا فه‌رمانی داوه عه‌ره‌ب به‌و شێوه‌یه به‌رێز بێت نه‌له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) و خه‌لیفه‌كانی ڕاشدیندا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌گه‌ل ئیسلامدا نه‌ده‌گونجا چونكه كاتێك ئیسلام هات هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كه‌بوونه موسڵمان بوونه برای یهكترو هیچیان خۆیان له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌زیاتر دانه‌ده‌نا و گیانی ته‌بایی و خۆشه‌ویستی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا هێنایه به‌رجه‌سته‌بوو، بهلاَم به‌م كاره‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان ناره‌زایه‌تییه‌كی زۆر هاته كایه‌وه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ توڕه‌یی موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌شته لوتكه، بۆیه شعوبیهكان ئه‌م ناره‌زایی و توره‌یه‌ی جههماوهریان زیاتر جۆش و خرۆش ده‌دا، ئه‌ویش بۆ دژایه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كان و لاوازكردنیان و دواتر بۆ ڕوخاندنیان كه‌توانیان له‌م كاره‌یاندا سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنن وئامانجی خۆیان پێكا*.
كاریگه‌ری بزوتنه‌وی شعوبییه‌ت له‌سه‌ر بیری ئیسلامی
وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێكرد كه بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت هه‌ڵگری باگراوهندیكی فیكری بوون، ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی كه‌خۆیان له‌رابردوودا هه‌یانبووه، بێگومان ئه‌م باگراوندهیان درێژه پێداو كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویشیان هه‌بوو له‌سه‌ر بیری ئیسلامی، ئه‌گه‌ر سه‌یری شعوبییهكان بكه‌ین زۆربه‌یان فارسه‌كان بوونه‌و فارسه‌كانیش له‌رووی فكره‌وه زۆر شاره‌زاو لێهاتووبوونهو فكرێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان بووه و ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه توانییان سودێكی زۆریان له ئاینی زه‌رده‌شتی و مانه‌وی وه‌ربگرن كه له‌رابردوودا ئاینی ره‌سمی یان به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی فارس بووه، سودیان له‌لایه‌نه عه‌قڵی و فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌و ئایینانه وه‌رگرتووه هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه(درودی خوای له‌سه‌ربێت) زیره‌كی و لێهاتووی فارسه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌و هه‌ستی پێكراوه‌و پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت)شاهیدی ئه‌و زیره‌كیانه‌ی داوه‌و وهسفیشیانی كردووه وه كو له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه كهسهلمانی فارسی یه‌كێكه لهسهحابییهكانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) كاتێك پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌ناو سحابییهكاندا ده‌بیت و ده‌ست ده‌خاته سه‌رشانی سه‌لمانی فارسی ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌و هۆزه‌كه‌ی ئایین بچێته سه‌ر ئه‌ستێره‌ی سوره‌یا ئه‌وا پییاوێك له‌فارس ده‌ستیان ده‌یگاتێ.
زیره‌كی فارسه‌كان له‌وكاته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ركه‌وت كه كاتێك غه‌زای خه‌نده‌ق روویدا له‌پێش غه‌زاكاندا هه‌موو موسڵمانه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له‌م غه‌زایه‌دا تێكبشكێن بهلاَم به‌فكرو زیره‌كی و ئازاییهتییهكهی سه‌لمانی فارسی بیرۆكه‌ی ئه‌وه هاته كایه‌وه كه خه‌نده‌ق لێبده‌ن و به‌م كاره‌یش موسڵمانان له نه‌هامه‌تی و دڵه ڕاوكێ و ترسه‌یان ڕزگارییان بوو، ئه‌م فارسانه كه بهعهجهم و مهوالیش ناسراون زۆر بایه‌خیان به‌بواری زانست داوه وه‌كو ئیبن خه‌لدون ئه‌ڵێت (هه‌ڵمه‌تی زانست له ئیسلامدا زۆربه‌یان عه‌جه‌مه‌كان بوون و له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا خۆیان زیاتر به‌زانسته شه‌رعییه‌كان و ئیسلامییه‌كانه‌وه خه‌ریك بوون و ڕۆڵیشیان هه‌بووه ته‌نانه‌ت هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی شارستانییه‌تی فارسیان داوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عهباسییهكانداو رۆڵێكی به‌رچاوییان هه‌بووه له‌بواری وه‌رگێڕاندا، ئه‌وه‌بوو فارسه‌كان قورئانی پیرۆزیان بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕا به‌م كاره‌یان گه‌وره‌ترین سودیان له‌ئیسلام وه‌رگرت. دتوانین ئه‌م كاره‌ی فارسه‌كان كهپێكهێنهرێكی سه‌ره‌كی شعوبیه‌ت بوون به‌هه‌وڵێكی فكری له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌بواره زانستی و فكرییه‌كاندا خه‌ریك كرد، به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به‌كان زیاتر هه‌ڵكری شهرانخوازی بوون، ئه‌مه‌ش بۆ سروشتی خه‌ڵكی بیابان ده‌گه‌رێته‌وه كه فكری شه‌ڕانگێزییان هه‌بێت دیاره عهرهبهموسڵمانهكان بیابان نشیین بوونه، ئه‌م زیره‌كی وبهتواناییهی موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان گاریگه‌ری خۆی دروست كرد له‌سه‌ربیری ئیسلامی ئه‌وكاته، توانیشیان چه‌ندین زانستی فه‌رمووده‌و زانستی ته‌فسیری قورئان و زانستی نه‌حو ته‌واو بره‌و پێبده‌ن وتێری بكه‌ن و وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا شعوبییهكان زۆر شاره‌زای هه‌ردوو زانستی نه‌قڵی و عه‌قڵییه‌كان بوونه‌و ئه‌و دهركهوتنهشیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی تاكه‌كان به‌جی هێشت و له‌سه‌ر موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان و له‌ده‌رئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌سی زانا‌و بیرمه‌ندیان لێ په‌یدابوو.
كاریگه‌ری دیكه‌ی فكری شعوبییهكان وایكرد ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ قورئان و فه‌رمووده هاته كایه‌وه، بهلاَم ئه‌و خوێندنه‌وانه له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلامدا دژ نه‌ده‌بویه‌وه، ئه‌م بارودۆخه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه..
یه‌كه‌م : عه‌ره‌به‌كان زیاتر خه‌ریكی فه‌تحكردنی ناوچه‌كان بوونه.
دووه‌م : موسڵمانه ناعهرهبهكانیش زیاتر بایه‌خیان به‌لایه‌نی فیكری و گه‌ڕان به‌دوای زانست‌دا داوه و ئه‌سپی خۆیان له‌و مه‌یدانه تاو ده‌داو موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان بوونه پێشه‌نگ و هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی زانست و زانیاری و تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندو خوێندنگه‌ی فكری و زانستی له‌ژێر كاریگه‌ری شعوبییهكاندا كرایه‌وه‌و زۆر نه‌ته‌وه‌ش چاویان له‌وه ده‌كرد كه‌وه‌كو شعوبییهكان به‌تواناو زیره‌ك بن و ده‌ورو ڕۆڵی خۆیان هه‌بێت.
بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ڵه‌تی عه‌باسی
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كان به‌هۆی چه‌ند خه‌لیفه‌یه‌كی لاواز‌و به‌ره‌وپێش چونی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی كه له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا هاتنه كایه‌وه لاواز بوو به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت كه رۆلێكی به‌رچاوی هه‌بوو له وشیاركردنه‌وه و جۆشدانیان له‌م كاته‌دا عه‌باسییه‌كان هه‌وڵیان دا كه دهسهلاَت وهربكرن ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی كهپێشوتر به‌شێوازێكی نهێنی كاریان بۆیان كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته عه‌باسییه‌كان پێویستیان بوو لێكنزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌یارو ئه‌و بزوتنه‌وانه‌دا بسازێنن كه سیاسه‌تی ئهمهوییهكانیان بێ قه‌بوڵ نه‌بوو، بۆ ئه‌م كاره‌یان بیریان له‌وه كردوه باشترین لایه‌نێك په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان بوو واته عه‌جه‌مه‌كان و به‌تایبه‌تیتریش فارسه‌كان، چونكه فارسه‌كان به‌هۆی بزوتنه‌وه‌ی شعوبییهتهوه رۆڵێكی به‌رچاوییان هه‌بوو لهسهرخسنی شۆڕشی عه‌باسییه‌كان، وای لێهات به‌هۆی بزوتنه‌وه‌ی شعوبییهتهوه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی شوێنی یه‌كه‌م بۆ فارسه‌كان بیت، ده‌توانین كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عه‌باسی له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ببینین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌باسییه‌كان زۆر پشت ئه‌ستور بوون به موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان..
لایه‌نی سیاسی : سیستمی حوكمڕانی عه‌باسییه‌كان له‌هه‌ندێ سه‌رده‌مدا زۆر كاریگه‌ربوو به‌سیستمی حوكمرانی فارسه‌كان، وه‌كو دامه‌زراندنی سیستمی وه‌زاره‌ت و دانانی وه‌زیر بۆی، ئه‌م سیستمی وه‌زاره‌ته له كۆندا له‌لای فارسه‌كان هه‌بووه‌و بۆ به‌ریوه‌بردنی هه‌ندێك وه‌زاره‌تی گرنگ فارسه‌كان وه‌زیرییان كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا وه‌زاره‌تیان هه‌بووه شاره‌زاییان لهبهریوهبردنیدا زۆر هه‌یه ئه‌وه‌ی میژووی عه‌باسییه‌كان بخوێنێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌یه‌كه‌م وه‌زیریان ئه‌بوموسلیمی خوراسانی بووه و گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی دیاری عهباسسیهكانیش بووه‌و زۆر به‌ی عه‌جه‌م وفارسهكان به‌هۆی ئه‌مه‌وه پشتگیری عهباسسیهكانیان ده‌كرد، كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌میژوودا زۆر ئاشكرایه كه فارسه‌كان ده‌ورێكی گه‌وره‌یان گێڕا لهفراوانكردن و گه‌وره‌كردنی كێشه‌ی نێوان خه‌لیفه(مهئمون و ئه‌مین).
گه‌وره‌ترین هێزیش خه‌ڵكی ناوچه‌ی خۆراسان بوو كه‌پشتگیری مه‌ئمونیان كرد تاسه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌مینی برای ئه‌و هێزه‌ی خه‌ڵكی خۆراسان زۆربه‌ی زۆری لهفارسهكان بوونه
*لایه‌نی فیكری : به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا فارسه‌كان خاوه‌نی زانستێكی زۆر بوون زۆر كاریگه‌ری كرده سه‌ر پێشكه‌وتن و بزوتنه‌وه فكرییه‌كان، عه‌باسییه‌كان كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان و عهباسییهكانیش خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فیكر‌و لایه‌نی رۆشنبیریان ده‌ستیان دایه وه‌رگێڕانی كتێبه فیكرییه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیشی هه‌بوو.
*به‌ره‌وپێشچوونی زانست و ڕۆڵ و كاریگه‌ری موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان هۆكارێكی زۆر باش بوو بۆ شعوبییهكان و توانییان سود له‌و بارودۆخه وه‌رگرن و توانیان تهكانێكیش به‌و زانست و به‌ره‌و پێش چوونه بده‌ن و به‌م بایه‌خ پێدانهیان وای لێهات له‌ئه‌نجامدا كاریگه‌رییه‌كی بێوێنه‌یان له‌سه‌ر زانست و زانیاری سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان هه‌بوو، بهلاَم زۆری نه‌خایاند بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت له‌گه‌ڵ عهباسییهكانیش كه‌وته ململانییهوه.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵین ئه‌وه‌یه:
1- ئه‌و ههلاَنهی له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا كراوه له‌جیاوازی نێوان عه‌ره‌ب و غه‌یری عه‌ره‌ب هیچ كاتێك ته‌عبیر نییه له پیاده‌كردنی ئاینی ئیسلام و نابێت بهكاروكردهوهی ئیسلام دابنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵه‌ی خه‌لیفه‌كان بووه و ته‌نها پێغهمبهرانیشن مه‌عسومن له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی.
2- فارسه‌كان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت بوون.
3- بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت تاكه ده‌نگێكی دیار‌و بوێری سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كان بوو و رێگری كرد تاراده‌یه‌ك له‌وه‌ی به‌ناوی عهرهبچێتیهوهی موسڵمانه ناعه‌ره‌به‌كان یان مهوالییهكان بچه‌وسێنه‌وه.
4- توانییان نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌هۆش بهێننه‌وه و وایان لێبكه‌ن كهرابردووی خۆیان له‌یاد نه‌كه‌ن و خۆیانی پێ بونیاد بنێن.
5- بزوتنه‌وه‌ی شعوبییه‌ت گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌بواری فیكر‌و زانستی ئیسلامی به‌تایبه‌تی تر عهباسسیهكان كرد.
سه‌رچاوه‌كان:
1- قورئانی پیرۆز.
2- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شارستانییه‌تی یۆنانی لهناوشارستانییهتی ئیسلامی‌دا له‌سه‌رده‌می عه‌باسی یه‌كه‌مدا (132-232)، زریان حاجی ، چاپی یه‌كه‌م ،په‌یمانگای جیهانی فیكری ئیسلامی ، ، سلێمانی، 2012.
3- بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت له‌میژووی ئیسلامدا هۆكاری سه‌ر هه‌ڵدان و كاریگه‌رییه‌كانی،سه‌لام عه‌بدالكه‌ریم عهبدوڵلاَ،چاپی یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ،سلێمانی،2004.
4- به‌عه‌ره‌بكردن له‌هه‌رێمه كوردنشینه‌كاندا 637-847ز،ره‌حیم ئه‌حمه‌د ئه‌مین، چاپی یه‌كه‌م،چاپخانه‌ی تیشك ،سلیمانی ،2008.
5- ئه‌مه‌وییه‌كان،شیخ محمدالخزری،وه‌رگیرانی لوقمان باپیر، چاپی یه‌كه‌م ،چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2011.
6- عه‌باسییه‌كان میژووی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت، د.یوسف العش، وه‌رگیرانی، رووپاك خدر،چاپی یه‌كه‌م،چاپخانه‌ی رۆژهه‌لات،هه‌ولێر.
7- ئازادییه گشتییه‌كان له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، راشدالغنوشی، وه‌رگێڕانی سه‌عید خورماڵی، چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی رۆشنبیر، هه‌ولێر،2006.
8- ئازادكردنی مرۆڤ و راماڵینی سته‌مكاری ، د.حاكم المسیری، وه‌رگێڕانی: فاتیح سه‌نگاوی، چاپی یه‌كه‌م،2011.
9- پوخته‌ی مێژووی ئیسلامی، د. موحه‌ممه‌د سوهه‌یل ته‌قوش، و. نهاد جلال حبیب الله، چاپی یه‌كه‌م، درالفكر، به‌یروت، 2009ز.
10_ واعیزهكانی سوڵتان، عه‌لی وه‌ردی، وهركێڕانی، عه‌بدوڵا جه‌بار، چاپی دوهه‌م، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی ، 2006.
11- بنه‌ماكانی فه‌رمانره‌وایی، عه‌لی عه‌بدولره‌زاق، وه‌رگێرانی، باوكی ژیار، چاپخانه‌ی هاوار، سلیمانی،2001.