25/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كریستیانۆ روناڵدۆ به تۆمار كردنی 69 گۆڵ بووه باشترین گۆڵكاری 2013
ئه‌ستێره 28 ساڵه‌كه‌ی پورتوگال له 12 مانگی رابردوو 69 گۆڵی تۆمار كرد و چاوه‌ڕێی ساڵانێكی باشتریش ده‌كات .
كریستیانۆ روناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ساڵیكی زێڕین وه‌لاوه ده‌نێت و هه‌ڵبه‌ت خۆیشی چاوه‌ڕێی ساڵێكی باشتریش ده‌كات .
كریستیانۆی 28 ساڵه له ساڵێك كه رۆژه‌كانی كۆتایی به‌سه‌ر ده‌بات 69 گۆڵی تۆمار كرد و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی وولاَته‌كه‌ی به مۆندیالی 2014 به‌ڕازیل . ئه‌و له ئێستادا ناوی له‌ناو لیستی ئه‌و 3 كه‌سه‌یه كه پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی تۆپی ئاڵتۆنی ، وه به تۆمار كردنی ئه‌م 69 گۆڵه له 2013 له ئێستادا باشترین گۆڵكاری ئه‌م ساڵی 2013 ی جیهانه .
دووه‌مین گۆڵكاری ساڵی 2013 زلاتان ئیبراهیمۆویچ ه كه پیاوی شكست خواردووی یاری نێوان (پورتوگاڵ هه‌ڵبژارده‌ی وولاَته‌كه‌ی سویده) كه نه‌یانتوانی بگه‌نه جامی جیهانی 2014 ی به‌ڕازیل .
ئه‌ستێره‌ی سویدی له ساڵی 2013 دا ( 22 ) گۆڵ كه‌متر له رۆناڵدۆ ی تۆمار كردووه و له ریزی یانه‌ی یاریسان جێرمان یاری ده‌كات كه وه‌رزی پێشوو بوونه پاڵه‌وانی خولی فه‌ره‌نسی .
له دوای ئیبراهیمۆویج ، لیۆنێل میسی دێت كه 45 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی (به‌رشلۆنه) تۆمار كردووه له ساڵی 2013 وه له رێزبه‌ندی سێیه‌م دێت له ریزی گۆڵكارانی ساڵی 2013 .
هه‌رچه‌نده میسی له مانگه‌كانی پێشوو توشی پێكانی قورس و دور و درێژ بوویه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوونایه ئه‌وا بێ شك پێگه‌یه‌كی باشتر و گۆڵی زۆرتری تۆمار بكردایه .
لویس سوارێز گۆڵكاری ئۆرۆگوایی یانه‌ی لیڤه‌رپول به تۆمار كردنی 42 گۆڵ له رێزبه‌ندی چواره‌م ده‌بینرێت .
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی 10 گۆڵكاری ساڵی 2013 جیهانه .
1 – كریستیانۆ رۆناڵدۆ ( رێال مدرید ) 69 گۆڵ
2 – زلاتان ئیبراهیمۆویچ ( پاریسان جێرمان ) 47 گۆڵ
3 – لیۆنێل میسی ( به‌رشلۆنه ) 45 گۆڵ
4 - لویز سوارێز ( لیڤه‌رپول ) 42 گۆڵ
5 – ادینسۆن كاڤانی ( پاریسان جێرمان ) 41 گۆڵ
6 – لیڤاندۆفسكی ( دۆرتمۆند ) 39 گۆڵ
7 – دیه‌گۆ كاستا ( ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ) 36 گۆڵ
8 – مارتینس ( پۆرتۆ ) 33 گۆڵ
9 – رۆبێن ڤان پێرسی ( مانچسته‌ر یۆنایتد ) 31 گۆڵ
10 – ئه‌گوێرۆ ( مانچسته‌رسیتی ) 30 گۆڵ