25/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنەوەى ئیسلامى بەردەوامە لە نارەزایى دەربرین بەهۆى دەستگیر کردنى زانایەکى ئاینیەوە
دوای دەستگیر كردنی مامۆستا عوسمان سەیید ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتیی و بەپرسی مەكتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامیی لەلایەن ئاساییش هەڵەبجەی شەهیدەوە لە رۆژی سێشەمەى رابردوو بەرواری 23 / 12 / 2013 میلادى تادیت نارەزایەتیەکان توندتر دەبنەوەو بۆ ئەو مەبەستەش بریار وایە مەلبەندى چوارى رانیەى ئەو حییزبە لە سبەى پینج شەممەوە کەمپینیک بۆ ئازادى مامۆستا عوسمان دەست پیبکات .
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە مەلبەندى چوارى رانیەوە بە " بزاڤ پرێس" ى راگەیاند لە بەیانیەوە کەمپینیک رادەگەیەنین بۆ ئازادى مامۆستا عوسمان و پرۆتستۆى هەلکوتانە سەر مزگەوت و میحرابى مامۆستایانى ئاینى
وتیشى کەمپینەکە بەردەوام دەبیت تا ئازاد کردنى مامۆستا عوسمان .
پیشتریش وەزیرى ئەوقاف و کارو بارى ئاینى حکومەتى هەریم کامیل حاجى على بە کەنالى رابوونى سەر بە بزووتنەوەى ئیسلامى راگەیاندبوو چەند مانگیک پیش دەستگیر کردنى لەگەل ئاسایشى سلیمانى قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کردووەو دواى ئەوەى مامۆستا بانگ کراوەتە ئاسایشى سلیمانى و بیتاوان بووە لەو تۆمەتانەى دراوەتە پالى کەچى ئەم جارەیان بەبئ هیچ بەلگەیەک و پیچەوانەى یاسا لەلایەن ئاسایشى هەلەبجەى شەهیدەوە دەستگیر کراوە
هەرلەو بارەیەوە کامیل مەحمود بەرپرسى مەلبەندى یەکى هەلەبجەى بزووتنەوە بۆ دەنگى ئەمەریکا دەڵێت لە غەیرى تۆمەت دروست کردن بۆ مامۆستا عوسمان هیچ بەڵگەیەکى تر نیە
دهشڵێت ئهوه دهسـتگیرکردنێـکی سیاسیـیه نهک مهسهلهی هاندانی گهنجان بچن بۆ جیهاد له سوریا.
مامۆستا سید عوسمان سید ئەحمد ئەندامی سەركردایەتیی و بەپرسی مەكتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە ٢٣ى ئەم مانگە دواى ئەوەى لەلایەن دادگاى هەلەبجەى شەهیدەوە بانهیشتى دادگا دەکریت بەمەبەستى وەرگرتنى وتە لەبارەى هاندانى گەنجان بۆ ئەوەى بچنە سوریاو پەیوەندى بە گروپە جیهادیەکانەوە بکەن چووە بەردەم دادگاو دواى ئەوەى هیچ بەلگەیەکى لەسەر ساغ نەبۆوە لەلایەن ئاسایشى ئەو شارەوە دەستگیر کراو تا ئیستاش ئازاد نەکراوە .