26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د. يوسف قەرزاوی دهستی له كاركێشایهوه
كۆمەڵەی توێژینەوەی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی كۆمەڵەكە (ئەحمەد تەیب) شێخی ئەزهەر، بڕیاردرا بەلابردنو دەركردنی د. يوسف قەرزاوی لەكۆمەڵەكە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (وەكالە نیوز) ئەم بڕیارەی كۆمەڵەكە بۆ ئەو هەڵوێستانەی ئەم دواییەی قەرزاوی دەگەڕێتەوە كە بەرامبەر گەلی میسر و ئەزهەر هەیبووە.
لەهەفتەی رابردووشدا دەستەی گەورە زانایان (كە بەرزترین دەستەی ئیسلامیە لەمیسر) بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بەقبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی د. يوسف قەرزاوی لەو دەستەیە.
پێش دوو هەفتە د.یوسف قەرزاوی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەدەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر ئاشكرایكردو دواتریش هێرشێكی توندی كردە سەر شێخی ئەزهەر بەهۆی هەڵوێستەكانیان لەسەر لابردنی (محەمەد مورسی)و تۆمەتباری كردن بەپاڵپشتی سوپا.
جێی ئاماژەیە: د.یوسف قەرزاوی بەهۆی پشتگیریكردنی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینو هێرشەكانی بۆ سەر سوپا، روبەڕووی ناڕەزایەتی شەقامی میسری بووەوە.