26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی داوای گۆڕینی قیبله ده‌كات
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، قیبله‌ی موسڵمانان له شاری كه‌ربه‌لایه، ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ی حسێنی لێیه، بكرێته قیبله‌ی موسڵمانان، ئه‌و وتانه‌ی مالیكی زانایانی سعودیه‌ی تووڕه كردووه و وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ناوبراو ده‌یه‌وێت فیتنه دروست بكات.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانی وته‌یه‌كیدا به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێنه‌وه وتی: "ئێمه هیوامان وایه كه‌ربه‌لا ببێته قیبله‌ی موسڵمانان، وتیشی: "پێویسته رۆژانه پێنج جار سه‌ردانی كه‌ربه‌لا و حسێنییه بكه‌ین و بكرێته قیبله‌ی هه‌موومان".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی مالیكی‌دا مامۆستایانی ئاینی و زانایانی موسڵمانی سعودیه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و پێیان وایه مالیكی مه‌به‌ستێتی فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی بخاته نێو ریزی موسڵمانان و جیهانی ئیسلامییه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی مالیكی د. خالید مساڵیح مامۆستای زانكۆی قه‌سیم و زانای فیقهی ئیسلامی وتی: " قسه‌یه‌كی له‌و جۆره بۆ كه‌سێكی وه‌كو نوری مالیكی مایه‌ی نه‌نگییه و له‌پۆستێكی وادا نابێت كه‌سێكی وا ئه‌و قسه‌یه بكات.