26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكێتی شوێنكەوتووەكانی موسا دەگرێت!
خوای گەورە باسی زووڵم و نادادپەروەری پاشا و دەسەڵاتدارە نا دادپەروەرەكانمان بۆ دەكات لەگەڵ خەڵكەكانی خۆیاندا لە هاوشێوەكانی نەمرد و قاروون و فیرعەن، خوای گەورە لە چیرۆكی پێغەمبەر (موسا)دا (علیە السلام)بۆ مان دەگیڕێتەوە كە شەوێك (فیرعەون) خەوێكی سەیر دەبیـنێت و زۆری دهترسێنێت! كە ئاگرێك لە قودسهوه دێت و دەچێتە ناو ماڵ بە ماڵی قیبتیهكانی میصر! بەیانی كە هەڵدەستێت بۆ خەولێكدەرەوەكانی دەگێڕێتەوە! ئەوانیش دەڵێن: ئەوە مانای ئەوەیە كەسێك لە دایك دەبێت و دەسەڵاتت لێ دەسەنێت! ئەویش دەست بەجێ لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ كوشتنی ئەو منداڵە تازە لە دایكبووانەی كە لە ڕەگەزی نێرن!
هەتا بتوانێت ڕێگە بگرێت لە هاتنەدی خەوەكەی! وەك ئەوەی بتوانێت ڕێگە بە قەدەر و دەسەڵات و ویستی خوا بگرێت! نەفسی ئینسان زەعیفە! لەوەش زەعیف تر ئەوەیە ویستی بە زۆر و زەنگ و توندووتیژی و كوشتن و برین ڕێگە بگرێت لە قەدەری خوا! ئەوە نیشانەی هەرە زەعیفی پاشا و دەسەڵاتدارە زۆر دارەكانە! ( الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّـهُ).
(فیرعەون)ئەو كوشتن و برینەی بە چارەسەرزانی بۆ ڕێگرتن لە قەدەری گۆڕانی خوا! پێدەچێت یەكێتیش هەمان خەوی بـینیبێت و خەولێكدەرەوەكان وتبێتیان: ئەو خەوە مانای وایە ئیسلامی یەكان دێنە سەر حوكم! یان گۆڕان بە یارمەتی ئیسلامی یەكان دێتە سەر حوكم!
بۆیە وا كەوتونەتە گرتن و ئازاردانی ئیسلامی یەكان و چوونه سهر مامۆستا و مزگهوت و حووجره و فهقێ و شوێنكەوتووەكانی (موسا)پێغەمبەر(علیە السلام)!
پێان وایە بەو جۆرە شەڕەنگیزیە ڕێدەگرن لە قەدەری خوا بۆ گۆڕان كاری دەسەڵات و وڵات و ئیمپراتۆریەكان و دەسەڵاتە دكتاتۆریەكان؟! پێویستە پێیان بوترێت: ( إِنَّ اللَّـهَ عَڵیٰ كُلِّ شَیْوٍ قَدِیرٌ).
سەیر لەوەدایە سود لە مێژوو نابـینن و دەرس وەرناگرن! لە كاتێكدا مێژوو بۆ دەرس وەرگرتنە!
فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِين ؟!
پێویستە دهسهڵاتدارهكان فێربـبن كە كاتێك میللەت بڕیاری گۆڕانكاریدا! خواش بڕیاری گۆڕانكاریدەدا ( إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ) كەخواش بریاڕی گۆڕانكاریدا كەس ناتوانێت بیوەستێنێت!لهگهڵ ئهو ههموو دژایهتی یهی (فیرعەون) بۆ(موسا) كهچی (فیرعهون)كاتێك لای كردووە (موسا) گەورە بوو بوو! ئهمه بهحساب ههر له منداڵبوونی یهوه بهرنامه ڕێژی بۆ كردبوو! كهچی هەر (موسا)ش بوو كە بووە هۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریەكەی! ئایا ئێستا كەسێك هەیە لە (فیرعەون)گەورەتر و زاڵم تر كە بانگەشەی خوایەتی دەكرد؟! بێگومان نەخێر! دەی هیچی لەدەست نەهات! ئەم چیرۆكانە بۆ ههموو مرۆڤهكانه و بۆ دەرس وەرگرتنە بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كێ دەرس وەردەگرێت؟!