27/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چاوپیاخشاندنێك به به‌رشلۆنه و ریال و لالیگا له 2013 ، باشترینه‌كان له ژێر ووردبینی
له كۆی گشتی دا به‌رشلۆنه له 38 یاری كه له 2013 له لالیگا ئه‌نجامی دا ، 97 خاڵی كۆكرده‌وه كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر باشه و ئێستا له‌پێش ریاله كه له ساڵی 2013دا 93 خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه .
له‌م ڕاپۆرته‌دا وورده‌كارییه‌كان به جوانی ده‌خه‌ینه ڕوو .
به‌رشلۆنه یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی ساڵه....
ساڵی 2013 له كاتێكدا به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌روات كه یارییه‌كانی لالیگا ته‌نها یه‌ك حوكمڕأنی بێ مونافسی هه‌یه ، ئه‌ویش به‌رشلۆنه‌یه . به‌رشلۆنه‌ییه‌كان به درێژایی ئه‌م ساڵه‌ی كه تێپه‌ڕی توانیان له 38 یاری كه ئه‌نجامیان دا قسه‌ی یه‌كه‌م بكه‌ن و كه‌ته‌لۆنییه‌كان 97 خاڵیان كۆ كرده‌وه و 97 گۆڵیان تۆمار كرد.
به‌لاَم له لایه‌كی تر ڕیالییه‌كان له ساڵی 2013 93 خاڵیان كۆكرده‌وه و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 82 خاڵ .