27/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارام شێخ محەممەد با یەكێتی ئامۆژگاریەكانی هەڵبگرێت بۆ خۆی
وتەبێژی یەكەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی ئەو ڕەخنانەی كە لەلاین یەكێتیەوە لەكۆنگرەكەی ئەو بزوەتنەوەیە دەگیرێت ڕایگەیاند: با خۆیان سود لە ئامۆژگاری و ڕەخنەكانیان وەربگرن بۆ كۆنگرەكەیان.
ئارام شێخ محەممەد، وتەبێژی یەكەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای كۆتاییهاتنی كۆنگرەكە، لە وەڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بەو رەخنانەی لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە كۆنگرەكەیان دەگیران، وتی: ئێمە یەك وەڵاممان بۆیان هەیە، ئەویش ئەوەیە هیوادارین نەسیحەتەكانیان بۆ كۆنگرەی خۆیان سوودی لێوەر بگرن.
سەبارەت بە دەنگۆی دروستكردنی ژووری سامانە سروشتییەكان لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئارام شێخ محەمەد وتی: ئەوە بۆ بەدواداچوونی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانەو توێژنەوەیان لەسەر دەكەین.
ئارام شێخ محەممەد سەبارەت بە بەشداریكردنی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا لە كۆنگرەكە، وتی "وەك هەڵسووڕاوی ناڕێكخراو بەشدارییان پێكراوە، هەرچەندە ئەوان مەحرووم بوون لە زۆر شت تەنیا لەبەرئەوەی كوڕی نەوشیروان مستەفان. گوتیشی "كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا چالاكی سیاسییان هەیە.
وتەبێژی كۆنگرەی یەكەمی گۆڕان رایگەیاند: تێچووی كۆنگرەكە بە كرێی هۆڵ و خەرجییەكانی دیكە 160 هەزار دۆلار بووە.