27/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف بؤ "بزاڤ" مالیكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید داوه
ئه‌شواق جاف: مالیكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید داوه و له‌په‌رله‌مانیش لۆبی بۆ دروست ده‌كه‌ین
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرای كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی ره‌زامه‌ندی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی داوه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شه‌وه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق لۆبی بۆ ئه‌و بابه‌ته دروست ده‌كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌حكوومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستمكه‌وتوون سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له‌گفتوگۆی رۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2013 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم نێچرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، له‌رۆژی 4ی كانوونی دووه‌می 2014شدا له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق لۆبی بۆ ئه‌و داوایه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌شی گوت: جگه له‌بابه‌تی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بابه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ئارادایه كه دوو ره‌شنووس یه‌كێكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وی دیكه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دوای ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
باسی له‌وه‌ش كرد، تائێستا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی به‌جینۆساید ناساندووه، بۆ ئاواره‌كانی هه‌ڵه‌بجه دوای ئه‌وه‌ی له‌كه‌مپه زۆره‌ملییه‌كانی ئێران‌دا مانه‌وه كارم له‌سه‌ر ئه‌وه كرد مووچه‌ی زیندانی سیاسیی بیانگرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ئه‌و مووچه و ئیمتیازاتی زیندانییه سیاسییه‌كان وه‌ربگرن، كه‌هه‌موو ئه‌وانه مافێكی زۆر بچووك و ساده‌ن به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له‌و ناوچه‌یه كراوه.