ئەمە تەنها خوێندنەوەی خۆمە بۆ گواستنەوەی کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەولێرو، گۆڕانیش بۆ خۆی هەدەفی چیبوەو چۆنی خوێندۆتەوە ئەوە بە خۆی پەیوەندە.
1- هەولێرو بادینان موڵکی بابی پارتی نییەو هەلوێریش شارێکی کوردستانەو هەموو حیزب ودەست وتاقمێک هەقی خۆیانە لەوێ کۆنگرە بەستن ،کۆببنەوە،کاری ڕێکخراوەی بکەن،بێنە سەرشەقام ونارەزایەتی دەرببڕن،ئەمە وتنێک بوو کە گۆڕان بە پارتی وت و کۆنگرەکەی لە سلێمانییەوە بردە هەولێر و ئەگەر دووساڵ بەرلە ئێستا گۆران بە نهێنی هەڵدەسوراو لۆگۆی گۆرانیان دەسوتاند و سوکایەتیان بە هەڵسوراوەکانی دەکرد،گۆڕان توانی کۆنگرەکەی خۆی بباتە ناو دڵیان،ئەمە تەحەدایەکی گەورە بوو، کە ناکرێت پارتی مل بەم هیزە فراوانە نەدات وکێشەیان بۆ دروست بکات،دیسان بۆ خەڵکی هەولێریش باش بوو کە سەرەڕای ئەوەی هێزێکی سەرکوتکەری وەک پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەیە بەڵام دیسان هێزێک پەیدا بوەو تەحەدایان دەکات ودێتە ناو هەولێر کۆنگرەی خۆی بە سەرکەوتووی گرێدەداو ئاسایش وپۆلیس و پارتیش مەجبوور دەکات کە بیپارێزێت وهیچ کێشەیەک نەخاتە ڕێگای کارەکانی.
2- سلێمانی لە ژێر دەستی چەتەکانی یەکێتیدا،جیگایەکی ئارام نییە بۆ کۆنگرەو هەتا بۆ ژیانیش،یەکێتی نیشتیمانی بە کردار سەلماندویەتی کە ئەو ناوچەیە هیچ ئارامیەکی تێدانییەو دوور نەبوو ئەگەر گۆڕان لە سلێمانی کۆنگرەی بکردایە تووشی کۆمەڵێ کێشەو هەتا کوشتن و لێدان و تەنگژە بۆدروست کردن نەبوایەتەوە بەدەستی یەکێتی،ئاخر لەوکاتەوە گۆران دروست بووە یەکێتی هەموو توانایی خۆی بۆ دوژمنایەتی ئەم بزوتنەوەیە بە گەڕخستوە،دەیان کەسی لە تاریکایدا کوشتوە،لە حەڤدەی شوباتدا دە گەنج شەهید کران حەوتیان یەکێتی شەهیدی کردن و ئەو سێ کەسەکەیان چەتەکانی پارتی،فەلاقەخانەی دانا بۆ گەنجانی سلیمانی،گەرمیان و هەڵەبجەو جێگاکانی تر، قوتابیانی زانکۆی بردە قولەرەوەیسی و سوکایەتی پێکردن،ئاخرین جاریش کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنوسی تیرۆر کرد،گۆڕان پەیامێکی دا بە یەکێتی کە تۆ ناتوانی ئیدارەی سلێمانی وچواردەوری بکەیت و ئەوەندە ئارام نییە ئێمە بتوانین کۆنگرەی تێدا ببەستین.
3- ڕەنگە بڵێن کەواتە هەولێر ئارامتر بووە بۆ کۆنگرە،راست وڕەوان جگە لەو سەرکوت ودیکتاتۆریە بێئامانەی کەلە لە بادینان وهەولێر هەیە،بەلام دیسان گۆڕان توانیوێتی پارتی بکاتە مەسئول لە پاراستنی گیان و ژیانی بەشدارانی کۆنگرەو بچوکترین کێشە ڕوونەداو لەم ڕوەیشەوە سەرکەوتوو بوو،بەڵام یەکێتی چونکە کورەیەکی هەزار مەنجەڵە هیچ قیمەت و سیقەی نییەو ناکرێت قسەی کەسیان بە نەزەری ئیعتبار وەربگیرێت و باوەڕیان پێبکەیت،دەنا گومانمان لەوە نییە پارتی ویەکێتی بە کەمێ دەسکارییەوە دوو هێلکەی پیسن و چڵکاو نەبێت هیچیان بەرهەم نەهێناوە.
4-بێماناییە چاوەڕوانی ئەوە بکەین نەیارەکانی گۆران بە بانگی ئاشکرای بزوتنەوەی گۆران بڵێن ئامین و چاوەڕوانی ئەوەش بین هەموو هەڵسوڕاوانی گۆڕان و گۆرانخوازەکان موافق بن، جا ئەگەر وابێت ئەوە بزوتنەوەیەکی مردارەوە بووەو تەنها کۆنگرەیەک بۆ خەساندن و بزوتنەوەکەیش ماشینێکە بۆ خستنەوەی ئینسانی خەسیوو کۆیلە،بۆیە زیندوویی هەر کۆنگرەو بزوتنەوەیەک واتە چەندە تاکەکانی ئازادانە ڕای خۆیان دەڵێن،توڕە دەبن،هاوار دەکەن،بەلام پێویستە ئەوەندە وریا بێت هێلکەی ڕەخنەو هاوارەکانی نەخاتە ژێر مریشکی نەیارەکانی ڕێکخراوەکەی.
5- تا ئەم ساتەوەختە ئەو ڕەخنانەی لە کۆنگرەکەی گۆران گیراوە ڕەخنەی نامەنتقی ولاوەکی بوون و زیاتر بەرهەمی ڕقی تایبەتی و لە ئیفلاسی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتوە نەک ڕەخنەیەکی قوڵ لە ئەقڵیەتی بزوتنەوەکەو خودی کۆنگرەکە،یان خوێندنەوەیەکی زانستی بۆیان.
بۆ نموونەزۆربەی ڕەخنەکان لەو چوارچێوە مندالانەدا سوراونەتەوە کە بۆچی هەردو کوڕەکەی نەوشیروان مسەتفا بەشدار کۆنگرە بوون لە کاتێکدا هەر ئەوان نەبوون و لە %20 خەڵکی بەشداربوان بە تەزکییە بەشداریان کردوە،بەلام ئەو چاوانە تەنها ئەو دوو کەسە دەبینن،ئەمە زیاتر کینەیەو ناکرێت حسابی لەسەر بکرێت،زۆربەی ڕەخنەکانی تریش تا ئەم چرکە ساتە لەم چوارچێوەیەدا دەخولێتەوەو دەستی خاڵییەو هیچمان پێناڵێت وهیچمان فێرناکات.