ئاتێزم چیە؟ ئاتێست کێیە؟
22/06/2013 نوسەر: bzavpress

ئاتێزم چیە؟ ئاتێست کێیە؟


لێکۆڵینەوەیەك لەسەر چەمك و ئایدۆلۆژیایی ئاتیزم Ateism



خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ : يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿٩﴾ . سورة التحریم..
واتە: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توندو تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه‌، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه‌.

ئاتێزم: بەمانای مولحید دێت یان ڕەتکردنەوەی هەموو باوەڕبوون بە بونی خوایەتی (نعوذ باللە) واتە کافر.
ئاتیزم خەسڵەتێکە بۆ ئازادی خۆت هەڵیدەبژێریت کە ئەویش باوەڕنەبوونە بەهیچ شتێك واتە هەڵبژاردنی مولحیدی بۆ خود و کافربوون...
تێگەیشتن لە مولحید واتە نەبوونی ئیمان لەبەرامبەر بە خوایەک یان زیاتر، مێژووی ئاتیزم دیارنیە چونکە هەر لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە بوونی هەیە لەبەرامبەر باوەڕ.. بێ باوەڕ هەمیشە سراع و ململانێیان هەبوە هەر دەشبێت تا کۆتایی دنیا، بەلام لە وولاتانی ئەوروپا ووردە ووردە بیروباوەڕی مەسیحی ڕوولەوون بوون دەکا زیاتر بێهیوابوون لە دیانەتی مەسیح و زۆرینە وازیان لە چوونە ناو کەنیسە هیناوە ، ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە لەسالانی ڕابردوو جیاوازییەکی زۆر دەبینرێت لەچاو سالانی ئێستادا، لەڕابردوودا بەتایبەت ڕۆژانی ١ شەممە هەمیشە کەنیسەکان پڕ بوون لە هاودینانی خۆیان بەلام بەهۆی کەموکوڕی و ناڕاستی و ئاشکرابوونی خورافیاتی ئاینی مەسیحی و دەستکاریکردنی پەڕتوکی ئینجیل بێهیوایی مەسیحیەکان ڕووی لەزیادی کرد، ڕۆژانە ڕوو دەکەنە موسوڵمان بوون یاخود لەنێوەندێکدا ماونەتەوە ئەویش بێبروابوونیان هەڵبژاردووە..
ئێستاکە لە وولاتانی ڕۆژئاوادا کە بیروباوەڕی عەلمانی و ماسۆنییەت حوکمڕانی دەکات زیاتر ئەم ئاێستەیان هەڵبژاردووە و ڕیژەیان بەرزبووەتەوە لەئاستیکی بەرزدا پیادەی دەکەن هەروەکو دەوڵەتانی شوعییەت، نموونەی وەکو وولاتی سوید ڕیژەیەکی زۆر دەبینرێ لەبێباوەڕەکان ( ملحید) کەبە ئاتیزمەکان ناسراوون ڕیژەکەیان دەگاتە 11.8 % گەنج و پیر دەگرێتەوە، کاتیک پرسیاریان لێ دەکەیت سەبارەت بە چ ئاینێکت هەیە وەلامەکەیان ئەوەیە کە هیچ ئاینی نیەو ئاتێستی هەڵبژاردوە، بەلام هەندێکیان کەلە قۆناغەکانی خوێندن لەناوەندی تەمەندان بەرەو باوەڕبوون بەخوا دەچن.
(بارون دی هولباخ) نوسەریکی فەرەنسییە لەساڵانی ١٧٠٠ یەکێکە لەوانەی بۆیەکەم جارە کەبنوسێت من مولحیدم واتە ئاتیزمم، ئەمەش بەگەشەسەندنێکی ئەو بیری بێ باوەڕیە دادەنرێت.

تەفسیر زۆر دەکرێت بۆ ئیلحاد هەر بۆیە ئاتیزم دەکرێت بە دوو بەشەوە:
ئاتیزمی لاواز: ئەمەش ئەو بێباوەڕیە لاوازەیە کە بە بێباوەڕێکی خراپ دادەنرێت.
ئاتیزمی بەهێز: ئەمەش بەهۆی بەهێزی بیباوەڕییەوە کەڕاستەوخۆ بێباوەڕە بۆیە بە بێباوەڕیکی باش دادەنرێت.
بێباوەڕی لاواز: واتە نەبوونی باوەڕ بە وجودی خوا، بێباوەڕی بەهێز ئەوەیە کە بیر لەبوونی خوا ناکاتەوە لەبەرئەوە ئاڕاستەیەک نایبات بەرەو ئەوەی خوا هەیە تا گفتوگۆی لەسەربکا و بیری لێبکاتەوە، مولحیدەکان زۆرینەیان باوەڕیان وایە کە هەرگیز ئیسپاتی بوونی خواناکەن..
بەکورتی لەوە تێگەیشتین: بێباوەڕی بەهێزو بێباوەڕی لاواز، بێباوەڕی لاواز دەزانێت و باوەڕی وایە کە خوایەک یان زیاتر هەیە، بەلام بێباوەڕی بەهێز باوەڕی نیە بە بوونی خوا.
لاوازی بێباوەڕیی: کەمی ئیمانەو پێی وایە کە خوا بوونی هیە، بەڵام بێباوەڕی بەهێز: پێێ وایە کە خوا نیە(نعوذباللە).

هەندێک لەبێباوەڕەکان وەکو ( دیکارت، سبینوزا، ئەنشتاین) هەموو ئەمانە پێیان وایە دروستکەر(خالق) و کەون یەک شتن، ئەلبیرت ئەنشتاین ئەو کەسە بەناوبانگ و ناسراوەیە کە لاوازە لە بێباوەڕیدا بەواتایەکی دیاریکراو، ئەم جۆرە بێباوەڕییە پێویستی بە قسەلەسەرکردنی فەلسەفی هەیە لەنێوان بێباوەڕان و دەرەوەی ڕۆژئاوادا، بەڵام ( سارتەر، نیتچە وەهەندیکی تر) بەبێباوەری بەهێز ناسراون کە ڕاستەخۆ بێباوەڕن بە بوونی خوا وە پێویستیان بە قسەلەسەرکردن و موناقەشکردن نیە لەسەر هەبوونی خوا.

بیری ئازاد: ئەو بیرەیە بەئازادانە بیردەکاتەوە، کەسیك ئامادەیی تێدایە بۆ هەموو ئیحتیمالاتێك، ئەم بیرە باش و خراپ، حەق و باتڵ سەرکردەی ئەم ئەقڵەدەکا، ئەقڵیش بەکاردێنن بە وویستی خۆی.
لێرەدا هەندیك ریگا هەیە بۆ فەلسەفەبوونی ئیلحاد بۆچی کەسەکە ئیلحادی هەڵدەبژێرێت، باشتر وایە داوابکرێت لە کەسەکە.
زۆر لە مولحیدەکان باوەڕیان بەخوا هەیە کە ئاینەکان بناغەیەکی سەرەکی ناڕیکە لەسەرەتاوە، کە بێگومان مەنتق نیە لەوەی خوایەك بوونی نەبێت، هەندێکی تریان لەپێش بێباوەڕەکانەوەن گومان دەبەن بەوەی چ بەڵگەیەك هەیە بۆ بوونی خوا.
سروشتی خەڵکی مولحید وەهایە بەهانەو حوجەیەکی مەنتقی تایبەتیان هەیە بۆ ئەو عەقیدەیەی کە بۆیان دروست بووە، بۆ هەندی کەس، بەلام تەنها مەوقیفی زۆرینە شیاوو مەعقولە، بەلام شتێکی دەگمەن نیە ئیسپاتکردن بۆ شتێک کەوجودی هەیە، بە سروشتی حاڵ پەیوەستبوون بۆ گەڕان بەدوای زانیاری لەگەڵ ڕیساو زانستدا. لەبەرئەوە اللە(خوا) لەگەڵ کەون پێکەوە بەتەنها ئەو پێناسەیە کە دەرگایەکی کراوەیە بۆ قسەلەسەرکردن.
بەهەرحاڵ بەپێێ ئەو بەڵگانەی لەسەر بوونی خوا هەیە شتێکی بەڵگە نەویستە، لەبەرئەوە هەتاکو ئێستا باوەڕ بە بوونی خوا دەکرێت، لەبەرئەوە ئەگەر فەرزمان کرد کە شتێکی وەها بوونی نیە، لەوانەیە هەمیشە بەرەو هەلە بچین لەماوەی ئەو کاتانەی ڕووبەڕووی کەسێك دەبینەوە بۆ بەرپەرچ دانەوە.
لەلایەکی ترەوە وامان دانا هیچ بوونیك نیە، ئەم پرسیارەش شتێکی بەڵگەنەویست نیە بۆ ئیسپاتکردن، چونکە ئیسپاتکردنەکە ڕاست دەرناچێت.
لەبەرئەوە بۆچوونەکان وا دەرئەکەوێت لەوەی بوونی اللە هەبێت و پرسیارو وەلامی لەسەربکرێت وە ئیسپاتکردنی بوون بکرێت، وە بەپێچەوانەشەوە بۆچوون هەیە لەوەی هیچ وجودێك نیەو ئەکرێت پرسیارو وەلامی لەسەر بکرێت بەلام بۆ ئیسپاتکردن توشی داڕوخان دەبێ چونکە ئەم بۆچوونەیان لاوازترە لەوەی یەکەم.
اللە ( خوا) لە جۆری میهرەبانی و گەورەییە، هەر خۆیەتی ئەم کائینەی بەرز ڕاگرتوەو دروستی کردوە، ئەمە بە حوکمی ئەوانەی دەڵێن اللە بوونی هەیە.
هەندی موئامەرە دەیکەن لە بوونی خوا ئەویش بابا نوئیلە، ناوەکەی و ڕەفتارەکانی کەئەمەش ئیسپاتی بوونی خوایەتی ناکات کە بە موئامەرەیەك دادەنرێت کەهەیە.
بەلام تەنها (لوژیکە دان بە ئیسپاتکردنی بوونی خوا دەنێت) ئەویش خوای ڕاستەقینەیە 
پێش هەموو شت وەبەتایبەت پێش سەرەتایی ژیان، دیارو ڕوونە کەمەبەست لە اللە بورهانە و داواکراوێکە پێناسەیەکی ڕوونی هەیە بۆ ئیسپات بوون، بەڵام ئەمانە خۆیان نەیان دەویست ڕاستیەکان ببینن خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بەم جۆرە کەسانە دەفەرموێت: (أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّـهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰ أَبْصَارَهُمْ ﴿٢٣﴾/ سورة محمد.
واتە: ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خوا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (ڕاستیه‌کان نابینن).

بەلام هەموو دەزانن مەبەست لە اللە چیە؟
ئاینەکان جیاوازییان زۆرە لەنێوان یەکدا و بیرو بۆچوونیان جیاوازە لەیەکتر سەبارەت بەگەڕان و هەبوونی اللە ئەویش: کاتێك دێنە سەرباسی پێناسەی خوا لەوکاتەدا ئیسپات دەبێتە لوژیکیك بۆ بوونی خوا، وە ئایا چۆن هەست بە خۆشی و ئاسودەی دەکەیت دوای ئەوە؟
لەپاش چەند سەدەیەك لەکۆششكردن کەس نەهات هەرچەندە بەڵگەی لۆژیکی ئاوو هەبوو بۆ بوونی خوا، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی زۆرینەی کات هەستیانکردووە کەبەبەڵگەی لۆژیکەوە دەزانن بوونی خودا هەیە.
بۆنموونە هەندی لە شێوازی پەرستشەکانی ئاینی بودی هیچ بیروباوەڕیکی دینی نایانگرێتەوە کە ئەوان باوەڕیان پێیەتی..
هەروەکو وتمان ئیلحاد ئەو هەڵوەستەکردنەیە کە دژ بە ئیمان بەخوای گەورەیە، بەمەش ئەوترێ دژی دین، لیکۆڵەرەوە دینیەکان کە باس لە بێباوەڕی دەکەن بەناوی ( المضادة للدین) ئەمەش بەو مانایە دێت کە مولحیدەکان جۆری نفوزیان هەیە وە ڕقیان لە یەکتاپەرستەکانە. لە زۆربەی وولاتاندا مولحیدەکان جێێ قبوڵ نین لەکۆمەڵگادا، بەلام لە زۆرشوین هەوڵی هەڵگەڕانەوەی خەڵکی دەدەن. هەروەکو هەندێ لە وولاتانی شەرق کاریگەری کۆمەڵگە بیباوەڕەکانیان لەسەرە. نموونەی وەکو : یەکێتی سۆڤییەت لە ڕەچەڵەکدا وویستی کەنیسە لە دەوڵەت جیابکاتەوە، هەروەکو ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دانیشتوانی سۆڤیەت یاسایەکی وای هەبوو کە ئەو خەڵکە چی دەوێ، ئەمانەش پێێ دەوترا (Statsateismen) کاتێك ستالین کۆنتڕۆڵ و جڵەوی خۆی بەسەر یەکێتی سۆڤێتتدا سەپاند وە هەوڵی شکاندنی دەسەڵاتی کەنیسەی دا لەبەرئەوەی دەسەلاتی تەنها بۆخۆی هێشتەوە سەپاندی بەسەر گشت خەڵکیدا.
هەندێك لە ئاتیستەکان تاڕادەیەک توانای دەربڕینیان هەیە، بەڵام زۆرینە تەنها دین دەستدەخاتە ناو کاروبارەکانیانەوە وەکو حکومەت. خەڵکی وەکو نەریتێك جڵەوگیرە لەچوونە ناو کەنیسە بەڵام دەسەلات خەریکی ئەوەیە ئەو لایەنە جیابکاتەوە.
بەڵام خەڵك ڕێپێدراوونیە دین تێکەڵی کاروباری دەوڵەت بکات، هەروەکو ئەوەی کە ئیلحادەکان دەیانەوێت؟!
لەڕاستیدا سەرەتایەکی وایان هەبووە لەڕێگەگرتنی نێوان کەنیسەو دەوڵەت، دەوڵەت نابێت تەشریعی لەبواری ئیمان دارێژێت، واتە تەنها بەس نیە بەوەی دەوڵەت توانای ئەوەی هەیە هەلومەرجی ئاینێك بەسەر ئەوانی تردا بەسەپینێت، بەڵام دەوڵەت نایەوێ سروشتی دینەکەی بزانی کە کام دینەیە، چونکە ئێستاکە گفتوگۆیەکی زۆریان تێپەڕاندووە سەبارەت بەگشت ئاینەکان تەنها عەلمانی( بحت) عەلمانی ڕووت بەبێ هیچ لکاندنی فکرەو ئەدیانێکی تر بۆکاروبارەکانی دەوڵەت بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنن، لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێ حاڵەتدا کەسایەتیە دینیەکان لەمێژوودا بەرپرسن لە هەندیك چاکسازی سیاسی هەتا ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر هەن لە رێکخراوی ئایینی کاردەکەن بۆ زیادکردنی لقەکانیان لەوولاتان، جگەلەوەی ئەو هێرشە هەڵبژاردنانەی کە پەیوەستە بە کاروباری دنیاییەوە، پەیوەست نیە بە ئایین و دینەوە، لەبەرئەوە دین گۆشەگیربووە لەدەوڵەتدا.

ئەی سەبارەت بە نوێژکردن لەناو مەکتەبدا؟ ئایا خوا لەوێ هەیە، بۆچی تەکلیف لەدەروونی خەڵك دەکاو داوا دەکات لەخەڵك جێبەجێی بکەن؟
سەبارەت بەکەسەکان نوێژدەکەن کە نوێژ بوونی هەیە لەیاساکەیاندا، ئەمەش کارو کاردانەوەیە کەئەو کەسانەی نایکەن لەوان ڕوونادات، نوێژی مەسیحیەکان لەناوقوتابخانەدا بۆ هەندیك لەمەسیحیەکان قورسەو باریکی گرانە هەتا یارمەتیان ئەدرێ کە بەشداری نەکەن لەو نوێژەدا، ئەمەش کارێکی خراپ نییەو ئەو نوێژەی دەیکەن پێش مامۆستاکە یان کەسیك ڕەسمیاتی هەبێت.
کۆمەڵێک بۆچوونی جۆراو جۆر هەیە بۆ نموونە: کە نابێت هەرگیز نوێژ لەکیس خۆیان بدەن ئەمەش لەپیناوی ڕازیکردنە لەپێش هەموو کەسێکەوە ئامادەن بۆ کۆبوونەوەی گشتی یان هەر ڕووداوێك.
ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان کەلەقوتابخانەی گشتی هیچ لێبوردەیەکیان نیە لەدیندا، لەکاتی نوێژو پێشوازیکردنی ڕەسمییاتیان لە قوتابخانەدا، هەروەها منداڵەکان بەگەرمییەوە نوێژەکانیان دەکەن لەکاتی بێ ئیشیدا: ئەمانە هەرگیز ناهێڵن هەوڵی ئامادەیی نوێژبدەن لە قوتابخانەدا لەکاتی وانەکاندا بەلام لەکاتی ئازاددا رێگەدراوون.
هەندێ هەوڵ و کۆشش و کۆکردنەوەی یارمەتی هەیە لەلایەن مەسیحیەکانەوە دەینێرن بۆ وولاتە هەژارەکان، بەلام لەلایەن مولحیدەکانەوە هیچ کارێکی خەیری نابینرێت و تەنانەت نەخۆشخانەیەکیشیان نەکردوەتەوە؟
زۆر لە کۆمەڵەی خەیری هەیە بەدەر لە مولحیدەکان لەژێر ناوی دینەوە دەکرێت، لەوانەیە سەهمیان هەبێت لە ڕیکخراوە دینیەکانیشدا بۆ سود وەرگرتنی زانستی کەدەکرێت، هەندی لە مولحیدەکان کەکارێکی چاکەو خێردەکەن لەسەر بنەمای ئیمانەوە دەیکەن بەلام خۆیان بیئاگان لەو ئیمانەی لە فترەیاندا بوونی هەیە.
مولحیدە لاوازەکان کاتێك کەنەخۆشخانەیەك ئەگەر دروستیشی بکەن دەڵێن ئێمە بڕوامان بە خوا نیە (نعوذباللە) زۆر سەرسوڕمانە! چونکە کاتێکیش یادی لەدایک بوونیان دەکەن دەڵین ئەمڕۆ یادی لەدایک بوونی من نیە، نازانی چیان لێی قەوماوە؟ زۆر ئاستەمە تێگەیشتنیان و هەموو شتێکیان لە خۆیان تێكداووە.
بەنسبەت هەندێکیانەوە دەبینین لەکاتی منداڵیدا نەکسەیەکیان بەسەرداهاتووەو شۆڕشیك بەرپابووەو ئاینێكیان بەسەردا سەپێنراوە، بەلام زۆرینەیان دایك و باوکیان ئاینیك یان ئیلحادبوونیان نەسەپاندووە بەسەر منداڵەکانیانەوە بەڵکو زۆریان خۆیان وویستیان وابووە کە ئیلحادبوون هەڵبژێرن.
ئەم ڕووداوانە بێگومان کاریگەری لەسەر زۆرکەس هەیە کەدین پەرە پێئەدات دژ بە ئیلحادی و مولحیدەکان، لەلایەکی ترەوە زۆر لەخەڵکی هەڵبژاردنی دین دەکەن و سەرنجی خەڵکی پێ ڕادەکێشن و کەسپی خەلک دەکەن .
مولحیدەکان گوێ بە ڕەنگی جلوبەرگ و ڕوکاری دەرەوە نادەن وەکو بۆ نموونە هەیە ڕەنگی ڕەش یان پرتەقاڵی وەکو بوزیەکان دەیپۆشن و ڕەمزێکیانە. 
مولحیدەکان پەیوەست نین بە ئاکارو ئەخلاقێك لەدینەوە وەریبگرن بەڵکو بەشێوەیەك ڕەفتاردەکەن کە وەرگیراوبێت وەکو(حەق)، وە وەرنەگیراو وەکو (خەڵەت) لەڕەفتاری ناوخۆی کۆمەڵگەدا.
ئەوان دەڵێن مرۆڤ وەکو گیانلەبەریکی کۆمەلایەتی وەهایە، لەپێناوی بەدەستهێنانی کەمترین سەرکەوتن تێدەکۆشێت، پێویستە هاوکاری یەکتری بکرێت، ئەمە هۆکارێکی تەواوە بەپێێ مولحیدەکان کەڕەفتاری ئاسایی کۆمەڵگادەکەن یان نا ئەخلاقی، تەنها هۆکارێکە بۆمانەوەیان لە ژیاندا. ئەم مولحیدانە بۆیان ڕوونبوەتەوە کە ئاینی مەسیحییەت هیچ کاریگەری لەسەر ڕەفتارو ئەخلاقی خەلکی نەکردووە هیچ توانای چاکسازی کۆمەڵگەی نەبووە، وە زۆر لە راوبۆچوونەکان ئەوەدەڵێن کە مەسیح (یسوع) کەهاتووە بۆ جیهان لەبەر کۆتایی هێنان بە هەڵەو تاوانەکان، دەستنیشانی هۆکاری هاتنی خۆی کردووە، وە دەڵین مەسیح ژیانێکی هەتا هەتای فەراهەم دینێ بۆ مرۆڤایەتی کە بەخوای دەزانن یان بەشێکە لە خوا یان کوڕی خوایە. (نعوذباللە) 
بەڵکو قات و قڕی و کوشتنی یەکتر بوون لەناو خۆیانداو وولاتانی جیهانیان شلۆقاند، ئەم مولحیدانە بەم شیوەیە بیردەکەنەوە کە ئاین نەیتوانیوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت تەنانەت ئاماژە بەوەدەدەن کە مەسیحیەکان کاتێك دەگەنە تەمەنی پیگەیشتن و گۆڕانکاریە فسیۆلۆژیەکان بەسەر ئەندامەکانی لەشیاندا دێت و دەگەنە ٢٠ ساڵی تەمەن دەست دەکەن بە مەشروب خواردنەوەو گەشەدەدەن بە جنسیان، لەبەرئەوە مەسیح بەوە دادەنێن کە هیچ کاریگەری لەسەر سلوك و ئەخلاق نەبووەو هیچ چالاکی نەنواندوە لەسەر مرۆڤ.
ئەوەی لەسەرەوە بۆماندەرکەوت لەدادگاییکردنەکەی ١٧ی فبرایری ١٩٩٢ ی جیفی داهمر دێت، کەبەدناوبوو بە گۆشتی مرۆڤ خۆر لەویلایەتی میلووکی-ویستکنسن. پێدەچێت وەکو گشت بکوژەکانی تربن و بێباوەڕبووبن، کەبەلایەنی کەمەوە کەسێكی کۆمەڵكوژی دینی هەیە، بەڵام ئەی سەبارەت بە کێشمەكێشی ڕەووشتی کە هەندێك کەمە؟؟
ڕاستترین و ڕوونترین گەڕان کە ڕێكخراوی رویر کردوویەتی لەسەر دۆخی تێكچوونی هەڵس وکەوت لەپاش''لەدایك بوونی نوێ'' ئەزموونە، لەکاتێكدا ٤% لەتاکەکانی سامپڵەکە سەرخۆش بوون پێش''رابوون'' و هەروەها ١٢% پاش ئاڵوگۆڕبوون دەبوو،پاشانیش ٥% پێش فیتەکەماددە بێهۆشكەرە قەدەغەکراوەکانیان پێدرابوو،.دوواتریش ٩%، لە ٢% ئیعترافیان کرد کەمومارەسەی جنستیان کردوە پێش کودەتای نایاسایی و ٥% لەدواییدا.
مولحیدەکان کاتیك ڕەفزی خوایەتی دەکەنەوە واتە تەسلیم بوونە بەواقعێک کەخۆیان دروستیان کردوە، بەلام ئەگەر بێتوو بەچەند ریگەیەک باس لە بوونی خوا بکەین بە دڵنیاییەوە داندەنێن بە بونی خوا؟
هەروەکوو خەڵکانیكی زۆر باس لە بابانوئێل دەکەن لەهەموو لەدایکبوونیکدا ئەمەش بەمانای ئەوەنایەت کە وازبهێنن لە وەرنەگرتنی ئەو هەدیانەی دەیبەخشێتەوە بەنسبەت خۆیانەوە، خەڵکەکە یاری پێدەکەن بەو ئامێری یاریانەی کە بابانوئێل داویەتی بە کەسەکان لە جۆری دروستکراو وەکو هەندی شت کە بونیشی نیە لەو شێوە دروستکاراوانە کەچی پییان قبوڵەو خوایان قبوڵ نیەو ئینکاری لە بونی خوا دەکەن و باوەڕناهێنن بە بونی خوا؟
مولحدەکان نایانەوی کەسیک هەبێت چاودێربێت بەسەریانەوە سەربەستی و ئازادی تەواویان دەوێ، هەندی لە مولحیدەکان ئەیانەوێ خوا ببینن تا باوەڕی پێبهێنن باشە ئەمەچۆن؟ پێویستە باوەڕبهێنن بەوەی کە ڕاستەو بوونی هەیە؟ دەبێتە مەترسی لەسەر نەهجی کەسەکان بائاشکرا دەیانبینین، مولحدەکان زۆرینەیان ئیعتقادیان تەنها بەوە نیە کە شتێک ڕاستەو تەواو بەڵکو بەڵگەیان دەوێ لەسەر ئیمان هێنانیان.
بەلام بەڕوونتر مولحیدەکان خۆیان نایانەوێ هیج بەڵگەیەکیش گویبیستبن یاخود ببینن و بیریان بهێنرێتەوە چونکە ئەوان هەمیشە وا دەبینن دوودڵی ڕووی کردوەتە دەروونیان.

زۆریان لە موتەعەصبەکانن کە لەوەو پێش لەسەر ئاینیک بوون، وە زۆریشیان ئەزانن کە خو اهەیەو و بونی هەیە بەلام خۆیان لێ لادەدەن. هەندی لە مولحیدەکان بە ئەقڵێکی کراوەوە دەبینی و دەبیستێ و سەیردەکا، بەلام زۆرترینیان زۆر نیفاق و موتەعەصبن و ئیهانە دەکەن لە بوونی خواو بەوانەی باوەڕیان بە خوا هەیە، ئەمانە بە تەنازولی دەزانن کە باوەڕبهێنن.

ژیان هیچ پێناسەیەکی نیە لەلای مولحید؟

زۆر لە مولحیدەکان لەژیاندا دەژین بەبێ ئەوەی واتای ژیان بزانن، خۆیان سەرپشکن و مانا دەدەن بە ژیانیان زۆر هەوڵ دەدەن مانایەکی تەواو بدۆزنەوە دوربێت لەخەوو خەیاڵ، بەلام لەم هەوڵ و تێکۆشانەیان شکستیان هێناوە ناتوانن بگەنە ئەو مانایەی ژیان لەلای باوەڕدار تام و چێژی خۆی هەیە، زۆریان ژیان بە سەخیف دادەنین و لای ئەوان ژیان بریتییە لە:
(خێزان و هاورییەتی، گیانلەبەران، خەوتن و خواردنەوە، موسیقا و تەلەفزیۆن و ئەدەب و هونەر و وەختی ڕابواردن، وەرزش و لەش جوانی و جوانکاری، چارەسەری دەروونی، ماددە بێهۆشکەرەکان، کارکردن......هتد).. ئەم کافرانە بەرنەفرین و هەڕەشەی خوا کەوتوون چونکە بێباوەڕی ئەوانە جگە لەشکاندنی فەرمانەکانی خوای گەورە لەبناغەدا ئەمانە بێباوەڕن بەهێزو گەورەیی دەسەڵاتی خوایەکی تاک و تەنها، هەروەکو لەسورەتی هود خوای گەورە دەفەرموێت: (وَأُتْبِعُوا فِي هَـٰذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ....(٦٠).
واتە: جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن).

هەروەها دەفەرموێت: (إِنَّ اللَّـهَ لَعَنَ الْكَافِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا ﴿٦٤﴾.
واتە: بێگومان ئه‌و خوایه نه‌فرینی کردوه له کافره‌کان (له ڕۆژه قیامه‌تیشدا) دۆزه‌خێکی زۆر گه‌رمی بۆ ئاماده کردوون.

لەلایەکی تریشەوە خوای گەورە بەم کافرانە دەفەرموێت: وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَىٰ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٧٨﴾/ سورة ص.
واتە: به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد).

ئەم کافرانە بێ هیوا ئەژین بی هیوا ئەمرن روناکی لەدڵەکانیانا نیە، زۆرینەیان توشی خۆکوژی دەبن، چونکە ڕوناکی ئیمان و شیرینی باوەڕبوونیان بەخوا لەدڵەکانیانا نیە، خوای گەورە لەقورئاندا وەسفی ئەمانەی کردوە، لەسورەتی البقرة دەفەرموێت: (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَـٰئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١٦١﴾.
واتە: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خواو فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...).

ئەمەی سەرەوە باسێك بوو لەسەر ئاتێست یاخود بڵێێن ئاتیزم کە لەدینی ئیسلامدا بە (مولحید) کافر ناسراوەو خوای گەورە لەچەندین شوین لەقورئانی پیرۆزدا باسی مولحیدی کردوەو منیش بەم ئایەتانەی خوای گەورە کۆتایی بەم باسە دێنم..
خوای گەورە دەفەرموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿١٢٣﴾ سورة/ التوبة.
واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به‌ده‌وروبه‌رتاندا (نیازی شه‌ڕ فرۆشتنیان هه‌یه‌) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن، بشزانن به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه‌.

هەروەها دەفەرموێت: (َّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ.....(٢٢) سورة المجادلة.
واتە: که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕبهێنن به خواو به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باوو باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن،...).

سەرچاوە:
http://svangrum.ylebloggen.fi/category/religion-tro/page/9/
http://www.angelfire.com/az/mrnihilist/ateism.html
http://sv.wikipedia.org/wiki/Ateism#Stark_och_svag_ateism